کانونی دوھەم 24, 2019 16:27 Asia/Tehran
  • سبەینێ ھەینی، دەستپێکی مەشقی گەورەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێرانە

سەرکردەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاندووە: مەشقی گەورەی «دەستەڵاتی ٩٧»ی ئەم ھێزە سبەینێ ھەینی لە ناوچەی گشتیی نەسرئابادی پارێزگای ئەسفەھانی ناوەڕاستی ئێران دەست پێ دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ئەمیری سەرتیپ «کیومەرس حەیدەری»سەرکردەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتیشی: لە مەشقی گەورەی «دەستەڵاتی ٩٧»ی ئەم ھێزە سبەینێ ھەینی لە ناوچەی گشتیی نەسرئابادی پارێزگای ئەسفەھانی ناوەڕاستی ئێران بەڕێوە دەچێت، لە کۆپتەری توانامەند بۆ تێکھەڵچوونی شەوانەو گواستنەوەی ھێز بە شەوداو بڕێکی تر لە دەستھاتە گرینگەکانی کۆپتەرەکانی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەردە ھەڵدەگیردرێت.

سەرکردەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: پەردەلادان لە سەر چەشنی جۆربەجۆری کەرەستەو چەکەمەنیی خۆماڵی کراو بە ئەزمونی پسپۆڕانی ئێرانی ، لەو بەرنامانەی دیکەی مەشقی گەورەی «دەستەڵاتی ٩٧»ە.

«کیومەرس حەیدەری»سەرکردەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتیشی: لە ڕووی یەکینەکانی شەڕی ئەلێکترۆنیکیشەوە ، ھێزی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەم ھێزە نومایش دەدرێت.

ئەمیری سەرتیپ «کیومەرس حەیدەری» لەو تایبەتمەندییانەی مەشقی گەورەی «دەستەڵاتی ٩٧»ی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ گواستنەوەی دەستبەجێ و خێراو پڕجوڵەی یەکە قورسە زرێدارەکان گەڕاندەوە.

سەرپەیڤ