کانونی دوھەم 25, 2019 16:25 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی مە‌شقی «دەستەڵاتی ٩٧»هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران لە ئەسفەهان

مەشقی سەربازیی گەورەی «دەستەڵاتی ٩٧» هێزی زەوینی ئەرتەش لە قەواخی ئۆپراسیۆنی یەکە جۆربەجۆرەکانی ئەم هێزە ئەمڕۆ هەینی لە ناوچەی گشتیی نەسرئابادی پاڕێزگەی ئەسفەهان لە ناوەڕاستی ئێران دەستێپێکرا.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، ئەم مە‌شقە کە بەمەبەستی لێکدانەوەی گوڕانی نوێی داڕشتی هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوە دەچێت، پتر لە دوازدە هەزار چەکداری هەڵمەتبەر بە تاکتیکی نوێی ھەڵمەت بردن ئەرکی خۆیان بەجێ دێنن. یەکەکانی زرێیی، توپخانە، کاردانەوەی دەستبەجێ، پیادە میکانیزە ، ئەندازیاری ، رەزمی، بەدالەو شەڕە ئیلکترونیکیەکان ، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، هەوا نیروز بە پشتیوانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی هێزی ئاسمانی ئەرتەش لە ناوچەی گشتیی مەشقەکە شێوازی جەنگییان بەخۆیانەوە  گرتووە. لە قۆناخی یەکەمی مە‌شقی گەورەی «دەستەڵاتی ٩٧» نەزاجا دوای ناس کردنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و کۆپتەرەکانی هەوانیروز وهێزەکانی کاردانەوەی خێرا بە کەرەستەوئامێری تۆکمە وتەواو لەلایەن کۆپتەرەکانی هاتووچووی شنوک و٢١٤ بە هەڵمەتی هلی بێڕن گەیشتنە بەشی مە‌شقی سەربازی وسەرەڕای ناسکردن ، دەستیان دایە هەڵمەتی پاکتاو کردن وتەقاندنەوە ولەناوبردنی چەکدارانی دوژمنی گریمانەیی و کەرەسە وئامێر وپێگە ومەتەرێزەکانی. نومایشی هێز ودەسەڵات وتوانایی جموجووڵ وجێگۆڕکێی خێرای هێزەکان وهەروەها پشتیوانیی ئاسمانی کۆپتەرەکانی هەوانیروز لە هەموو قۆناخەکانی مەشقی سەربازی لە تایبەتمەندیە گرینگەکانی ئەم قۆناخە لە مە‌شقی گەورەی «دەستەڵاتی ٩٧» ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیە. 

سەرپەیڤ