کانونی دوھەم 26, 2019 07:42 Asia/Tehran
  • قاسمی : توانایی موشەکیی ئێران دانوستان هەڵناگرێ

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕنسە کە خوازیاری وەستانی بەرنامەی موشەکیی ئێران ببوو جەختی کردەوە ،توانایی موشەکیی ئێران دانوستان هەڵناگرێ.

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، بەهرام قاسمی جەختی کردەوە ، توناییە موشەکیەکانی ئێران بەشێک لە توانایی رەوای بەرگریی و دەستەبەری ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە لەسەر بنەمای دوکتوریەنی پێشپێگرانەیە .

 وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وتیشی کۆماری ئیسلامیی ئێران توانایی بەرگریی خۆی لەسەر بنەمای لێکدانەوەی راستەقینەی هەڕەشەکان دیزاین کردووە و تا هەر کوێ کە بەپێویستی بزانێ بەهێزی دەکات .

 قاسمی هەرەوەها هەڕەشەی بایکۆتی نوێی موشەکیی لە لایەن  وەزیری دەرەوەی فەڕەنسەی بەپێچەوانەی گیانی وتووێژی سیاسی و هاریکاریی نێوان دوو وڵات زانی و جەختی کردەوە هەرچەشنە بایکۆتی نوێ لە لایەن وڵاتانی ئوروپایی دەبێتە هۆی پێداچوونەوەی ئێران بە چۆنیەتی هەڵسوکەوتی ئێران لە گەڵ ئەو وڵاتانە .

 وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وتیشی لە دانوستان نەهاتنی توانایی موشەکیی ئێران لە میانی وتووێژەکانی بەردەوامی سیاسی کە نێوان ئێران و فەڕەنسە ئەنجام دەبێ بە ئاگاداریی لایەنی فەڕەنسی گەیشتووە .

 قاسمی بە پێداگریی لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە خوازیاری پتەوبوونی ئاسایش و سەقام لە ناوچەکەدایە جەختی کردەوە تاران فرۆشی بڕێکی زۆر چەکی پێشکەوتوو و هێرشبەرانە لە لایەن ئەمریکا و هەندێ وڵاتی ئوروپایی لەوان فەڕەنسە بە هۆکاری تێکچوونی سەقام و هاوسەنگیی لە ناوچەکەدا دەزانێ .

سێرگی ریابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا سێشەممە 15 ی ژانیڤەری رەخنەی گرت لە هەڵوێستی ئەمریکا وو ڵاتانی رۆژاوایی لە بەرامبەر بەرنامەی فەزایی و موشەکیی ئێران و جەختی کردەوە ، ئێران بە تاقیکردنەوەی فەزایی و موشەکیی خۆی هیچ هەنگاوێکی یاساغی لە روانگەی یاسا نێودەوڵەتیەکان یان ئەو رێککەوتنامانەی کە ئەم وڵاتە تیایاندا بەشداری هەیە ، ئەنجام نادات .

 

سەرپەیڤ