کانونی دوھەم 27, 2019 09:42 Asia/Tehran
  • دەریادار سەیاری: دوکتۆرین سەربازیی ئێران بەرەڤانیی  و پشت بەستن بە توانای پێشپێگرانەیە

جێگری ڕێکخەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی یەکشەممە بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە دۆکتۆرینی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەڤانی لە سەر توانای پێشپێگرانەیە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە هەموو کەرەستەی سەربازی- بەرەڤانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوخۆ ساز دەکرێ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ ئەمیر دەریادار "حەبیبوڵلا سەیاری" لە وتووێژی تایبتی هەواڵیی کەناڵی یەکی تەلەڤزیۆنی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە هەموو کەرەستەی بەرەڤانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا تەواو خۆجێی بووە و گەلێک جیاوازە لەوەی سەردەمی پێش شۆڕشی ئیسلامی، ڕاشیگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بە هیچ لەونێ لە بواری کەرەستەی بەرەڤانییەوە کەم و کوڕییان نییە.

جێگری ڕێکخەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: کەرەستەی بەرەڤانی سازکراو لە ئێران لە بواری کوالیتییەوە بەرامبەر بە مۆدیلە بیانییەکەیان هیچ کەم و کوڕییەکیان نییە و لە یەک ئاستدان.

ئەمیر دەریادار حەبیبوڵلا سەیاری" هەروەها بە پێداگری لەسەر ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە هەڕەشە و مەترسییەک وتی: ئێران هەرگیز دەسدرێژی نەکردۆتە سەر سنوور و بەرژەوەندیی وڵاتانی دیکە بەڵام بێتوو پێویست بێ توانای جەنگاوەریی خۆی بخاتە بەرچاو بۆ ئەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان پووچەڵ بکاتەوە، بێگومان ئەو کارە دەکات.

فەرماندەری هێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەو بەرنامەیەدا بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە  ئەمڕۆکە ئێران بەرەڕووی هیچ مەترسییەک نەبۆتەوە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ئێران لەوپەڕی توانا و دەسەڵاتدارێتیدان.

ئەمیر سەرتیپ "کیومەرسی حەیدەری" هەروەها سەبارەت بە گۆڕانکاریی بنەڕەتیی هێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئێستاکە ئەم هێزە لە یەکینە کۆن و نەریتییەکان تێپەڕ بووە و تیپەکانی بوون بە تیپی کاردانەوەی خێرا، گەڕۆکی هێرشبەر و گەڕۆکی مێکانیزە.

 

سەرپەیڤ