ئێران، دیزاینەر و ڕاویژکاری چێکرانی گەورەترین بەنداوی خاکیی جیهان
بەرپرسی کۆمپانیای ئێرانیی مەهاب قودس وتی: ئێران بە سەرکەوتن لە تەندەری چێکرانی گەورەترین بەنداو و هێزگەی کارەبائاویی ئەفریقا وەک دیزاینەر و راویژکاری چێکرانی گەورەترین بەنداوی خاکیی جیهان هەڵبژێردرا.
"ناسر تەرکێش دوز" ئەمڕۆ دووشەممە لە دیمانە لەگەڵ ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ و تەلەفزیۆن بەئاماژە بەوەی کە ئەو بەنداوە خاکییە ١٧ کیلۆمترە، وتی: مەخزەنی دەریاچەی ئەو بەنداوە شەش هێندەی دەریاچەی بەنداوی کەرخە (گەورەترین بەنداوی ئێران) سی و پێنج ملیارد مەترسی سێ جایە.
بەرپرسی ئەو کۆمپانیا ئێرانییە بەئاماژە بەوەی کە ئەو گەڵاڵەیە، بەنداوێکی خاکی و بەنداوێکی کۆنکرێتی-غەڵتەکی لەخۆ دەگرێ، وتی: هێزگەی ئەو بەنداوەش بەهێزی بەرهەم هێنانی دوو هەزار و ١٥٠مێگاوات گەورەترین هێزگەی کارەبا ئاوییە.
"تەرکێش دوز" بەئاماژە بە هاوبەشیی ڕووسیاو کۆمپانیایەکی خۆجێی لە جێ بەجێ کرانی ئەو پرۆژەدا وتی: لەو تەندەرەدا سی و نۆ کۆمپانیا ئامادەبوون کە گەورەترین کۆمپانیا ئەندازیاریەکانی جیهان لە ئەمریکاو ئوروپا لەخۆ دەگرێ.
ناوبراو ، پشکی ئێران لەو گەڵاڵەی سەتا ٦٠ ، پشکی رووسیای سەتا سی و کۆمپانیای خۆجێی سەتا دە ڕاگەیاندو لەدرێژەدا وتی: بەراوەردی بەرایی لە چێکرانی ئەو بەنداوە ٣٠٧ ملوێن دۆلار و پشکی ئێران لەئەنجامدانی، دە ملوێن یۆرۆیە.
تەرکێش دوز هەروەها بەئاماژە بە چێکرانی گەورەترین هێزگەی کارەبا ئاویی کۆماری ئازەربایجان لەلایەن ئەو کۆمپانیایەوە، وتی: براوەی تەندەری چێکردنی بەنداو لە وڵاتی عوممانیش لە شانازییەکانی دیکەی ئەو کۆمپانیایەیە.
بەرپرسی ئەو کۆمپانیا ئێرانییە، "مەهاب قودس" دروست کرانی پاڵاوتگەو ئاوگەیاندن بە سێ شاری ئۆزبەکستانی، لە گەڵاڵە ئەنجامدراوەکانی کۆمپانیای ئێرانیی مەهاب قودس زانی و وتی: گەڵاڵەیەکیش لە نیجریە لەلایەن ئەو کۆمپانیایەوە جێ بەجێ کراوە کە ڕادەست کرانی شەست رۆژ دەخایەنێ.