سەرلەشکەر باقری: ئێران هێورترین وڵاتی ناوچەیە
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد؛ ئەمڕۆکە ئێران هێورترین و ئەمنترین وڵاتی ناوچەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران ؛ سەردار سەرلەشکەر پاسدار "محەممەد حەسەن باقری" سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی نیشتمانیی شەهید "حەسەن باقری ئەفشۆردی" لە تەورێز، هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای ئێران، وتیشی گەلی ئێران لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە، بەرەوڕووی بایکۆت، پیلانی کودەتا و تیرۆر بۆتەوە، بەڵام نەک هەر شۆڕشەکەی شکستی نەهێنا بەڵکوو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر بوو.
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران راشکاوانە ڕایگەیاند: ئێستاکە ئێران زلهێزی ناوچەیە و وێڕای ئەوەی یەکەم دەسەڵاتە ، بە دادوەری دەجوڵێتەوە و چاوی تەماحی نەبڕیوەتە خاکی هیچ وڵاتێک.
سەرلەشکەر باقری وتیشی: بێتوو ئەمریکا و ئیسراییل ئامانجی دزێوی پەلاماردانی ئێرانیان لە مێشکدا هەبێ باش ئەوە بزانن کە بەرەوڕووی وەڵامی گورچکبڕ و پەژیوانکەرەوەی گەلی ئێران دەبنەوە.
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە هێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆکە مەدیونی وشیاری و پلانداڕشتنی زیرەکانەی شەهید "حەسە باقری"ـە، وتیشی: تایبەتمەندییەکانی ئەم شەهیدە لە ساڵانی بەرەڤانیی پیرۆز هاوڕێ لەگەڵ بەسیرەتی هەواڵگری و پێشبینیی بەرەڤانیی ئەو، بووە هۆی ئەوەی دوژمن بەرامبەر بە هێزی ئێرانی لە شەڕی داسەپێندراوی ئێراق بە سەر ئێراندا بەچۆکدا بێ و بەرەوڕووی شکستێکی سەرشۆڕانە ببێتەوە.