کانونی دوھەم 30, 2019 09:20 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەسەر مەرقەدی ئیمام خومەینی(ڕە) و گوڵزاری شەهیدان

لەسەروبەندی دەیەی فەجر و چلەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی پڕشکۆی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی لەسەر گڵکۆی پاکی ئیمام خومەینی(ڕە) دامەزرێنەری کەبیری ئینقلابی ئیسلامی ئامادەبوون و بە خوێندنی نوێژ و قورئان، یادی ئەو بەڕێزە کۆچکردووەی بەرز ڕاگرت.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ئەمڕۆ چوارشەممە هەروەها بەئامادەبوون لەسەر مەزاری شەهیدانی خودان ڕێز ئایەتوڵڵا بەهەشتی، رەجایی، باهونەر و شەهیدانی ڕووداوی حەوتی پووشپەڕ، پلەبەرزیی ئەوانی لە دەرگانەی خودا، داوا کرد.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی پاشان لە گوڵزاری شەهیدانی شۆڕشی ئیسلامی، و بەرەڤانیی پیرۆز، شەهیدانی بەرەڤانیکەری حەرەم و شەهیدانی حەججدا ئامادە بوو و بەسڵاو لە ڕۆحی پاکی خەباتکارانی ڕێگای حەق، بۆ بەردەوامیی نازڵبوونی ڕەحمەت و نوسرەتی ئیلاهی بەسەر گەلی مەزنی ئێراندا لەسەروبەندی چوونەنێو دەیەی پێنجەمی شۆڕشی ئیسلامی، دوعای کرد.

هەینی(١٢ی ڕێبەندان) یەکەمی فێڤریە ڕێکەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی گەڕانەوەی ئیمام خومەینی(ڕە) بۆ ئێران و دەسپێکرانی دەیەی پیرۆزی فەجری شۆڕشی ئیسلامی.

لە رۆژی دوانزەی بەهمەن، واتە رۆژی هاتنەوەی ئیمام خومەینی(ڕە) بۆ ئێران هەتا بیست ودووی بەهمەن کە رۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییە، بە "دەیەی فەجر" ناودێر کراوە.

سەرپەیڤ