کانونی دوھەم 30, 2019 11:04 Asia/Tehran
  • سەرتیپ ئیسماعیلی: سەرکەوتوو بوونی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران لە جیهان، دەگمەنە

راوێژکار و یاریدەری فەرماندەی گشتیی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: سەرکەوتوو بوونی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران لە چاخی بەرەڤانیی پیرۆز، لەمێژووی بەرگریی ئاسمانیی سەت ساڵی رابردووی جیهاندا بێ وێنەیە.

سەرتیپ "فەرزاد ئیسماعیلی" راوێژکار و یاریدەری فەرماندەری گشتیی سوپای ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی مێهر، سەبارەت بە پێشکەوتن و دەسکەوتەکانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران وتی: ئاسمانی ئێران لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی فڕۆکەوانی "ئیکائۆ" وەک هێمنترین ئاسمان لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا ناسێندرا کە ئەوە پێشاندەری کردەوەی سەرکەوتووی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانە.

سەرتیپ ئیسماعیلی بەئاماژە بەوەی کە ئێران شەشەمین وڵاتی بەرهەم هێنەری ڕاداری پێشکەوتە لەجیهاندایە کە بە شەپۆلە جیهانییەکان زیاتر لە٢٥٠٠کیلۆمتر پێوشوێن دەگرێ، وتی: هەر وڵات و هەر دەسەڵاتێک بیەوێ دەسدرێژی بکاتەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، بێگومان پەژیوان دەبێتەوە.

ڕاوێژکار و یاریدەری فەرماندەری گشتیی سوپای ئێران هەروەها بەئاماژە بە پیلانگێڕیی دوژمنان لەدژ نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: ئێران لەماوەی چل ساڵی ڕابردوو، لەگەڵ چەشنی جۆراوجۆری هەڕەشە، بایکۆت، شەڕ وتیرۆردا بەرەوڕووبووە بەڵام سەرکەوتووانە ئەو کێشەو گرفتانەی چارەسەر کردووە.

سەرتیپ ئیسماعیلی وتی: خۆڕاگریی خەڵکی ئێران لەهەمبەر زەخت وگوشاری دوژمنان بووەتە هۆ هەتا وڵاتانی دیکە ، کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەن بە مۆدێل و سەرچەشنی خۆیان.

سەرپەیڤ