کانونی دوھەم 30, 2019 12:13 Asia/Tehran
  • پەیمان نوێکردنەوەی سەرۆک کۆمار و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمامی کۆچکردوو و شەهیدان

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران لە سەروبەندی چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بەئامادەبوون لەسەر گڵکۆی پاکی حەزرەتی ئیمام خومەینی(ڕە) و گوڵزاری شەهیدانی بەهەشتی زەهرا(س) ، لەگەڵ ئارمانجەکانی دامەزرێنەری کەبیری کۆماری ئیسلامی و شەهیدان، پەیمانیان نوێ کردەوە.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە بەئامادەبوون لە سەر گڵکۆی پاکی دامەزرێنەری کەبیری کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە خوێندنی سورەتی فاتیحەو پێشکەش کرانی تاجە گوڵینە، ڕێزیان گرت لە یاد و بیرەوەریی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خومەینی(ڕە) و هەروەها ئایەتوڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆکی کۆچکردووی کۆگەی دیاریکرانی بەرژەوەندیی نیزامی ئێران.

هەینی(١٢ی ڕێبەندان) یەکەمی فێڤریە ڕێکەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی گەڕانەوەی ئیمام خومەینی(ڕە) بۆ ئێران و دەسپێکرانی دەیەی پیرۆزی فەجری شۆڕشی ئیسلامی.

لە رۆژی دوانزەی بەهمەن، واتە رۆژی هاتنەوەی ئیمام خومەینی(ڕە) بۆ ئێران هەتا بیست ودووی بەهمەن کە رۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییە، بە "دەیەی فەجر" ناودێر کراوە.

سەرپەیڤ