دەریادار سەباری : ئێران توانایی بەرەڤانی خۆی دەباتە سەر
جێگری بەشی فەرهەنگی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بردنەسەری ئاستی توانایی بەرەڤانی وڵات، پێداگری کرد .
ئەمیر دەریادار جەبیبوڵڵا سەییاری ، جێگری بەشی هەماهەنگ کەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کرانەوەی پێشانگەی دەستهاتەکانی بەرگری هێزی چەکداری ئێران لەسەر ناوی چل ساڵ پاوەجێیی، لە تاران وتی : بردنەسەری توانایی بەرگری ئێران بەمانای دەستدرێژی بۆسەر وڵاتان نییە .
دەریادار سەییاری وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی بایکۆتەکان و هەڕەشەکان بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، هیچ کارتێکەرییەکی بەسەر گەشەی بەرەڤانی وڵات نابێت، وتیشی : ئێران هیچکات بۆ دابین کردنی پێداویستی بەرگری خۆی پێویستی بە کەسانی تر نییە .
جێگری هەماهەنگ کەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد : دوژمنان دەبێ بزانن ئەگەر دەستدرێژی بکەنە سەر سنوورەکان و بەرژەوەندییەکانی ئێران، بەڕاستی پەشیمان دەبنەوە.
پێشانگەی دەستهاتەکانی بەرگری هێزەچەکدارەکانی ئێران لە ژێر ناوی چل ساڵ پاوەجێیی ، ڕۆژی چوارشەممە لە موسەلای ئیمام خومەینی (رە)ی تاران ، دەستی بەکارکرد و هەتا یازدە ی فڤرییە درێژەی هەیە.