سەرلەشکر باقری : ئێران ئامادەیی بەرهەم هێنانی زۆر و هەناردەی بەرهەمی بەرەڤانیانەی خۆی هەیە
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرهەمی زۆر و هەناردەی بەرهەمی بەگری خۆی ڕاگەیاند .
سەردار سەرلەشکر محەممەد باقری ، سەروکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کردنەوەی پێشانگەی پاوەجێیی چل لە تاران لە نێو کۆڕی پەیامنێران دا وتی : لەم پێشانگەیە پێنسەد بەرهەمی سەتی سەت ئێرانی پیشان دراوە کە تەنیا بەشێک لە دەستهاتەانی بەرگرییانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
سەرلەشکر باقری وتیشی : لە پێشانگەی پاوەجێیی چل دا ، بەشێک لە پیشەسازی بەرگری سووک وەک چەشنی چەکی تاکەکەسی ، هاوەن و تۆپخانە، پیشەسازی ئەلەکترونیکی و لێکۆڵینەوەی ئەلەکترونیکی وەک سیستمی پێوەندی و بەدالە و رادارەکان و سەتەلایتەکان، چەشنی جۆربەجور مووشەکی زەوین بۆ زەوین، زەوین بۆ ئاسمان و ئاسمان بۆ ئاسمان و لێوار بۆ دەریا لە مەودای جۆربەجۆر خراوەتە بەر چاو.
ئەم پیشانگەیە ڕۆژی چوارشەممە لە موسەلای ئیمام خومەینی (رە) ی تاران دەست پێکراوە و هەتا یازدەی فڤرییە درێژەی هەیە .