کانونی دوھەم 31, 2019 07:03 Asia/Tehran
  • ئامانۆ: ئێران بەردەوام پابەندی بەڵێنەکانیەتی لەبارەی  ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی پێی داگرتووە:ئێران بەردەوام پابەندی بەڵێنەکانیەتی لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، یۆکیۆ ئامانۆ بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە بەشێکی وتاردانەکەی دا بە بۆنەی ساڵی تازەی زایینی ڕایگەیاند: بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران و کۆریای باکووری ھەروا لە سەرەوەی بەرنامەکانی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکییە. ناوبراو جەختی کرد : ئێمە تاقیکاری و چاودێری بەسەر ڕاپەڕێندرانی بەڵێنەکان لە لایەن ئێرانەوە لە قەواخی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام  بەردەوام دەکەین . ئێران پێبەندی بەڵێنەکانیەتی لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنەدا. بەڵام دیارە ئەگەر ئەم ناوەندە  لە بارەی چالاکییەکانیەوە بەردەوام لەژێر گوشادا بێت، بۆی ھەیە ھەوڵەکانی ئەنجامی بەپێچەوانەی لێ بکەوێتەوە کە دیارە ئەمەش گەلێک زیانمەند دەبێت.

ئامانۆ ھیچ ڕوونکردنەوەیەکی زیاتری لە بارەی سەرچاوەو چۆنیەتیی ئەو گوشارانە نەخستە ڕوو بەڵام جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ئێران بەردەوام پێبەندی بەڵێنەکانی بووە لە بارەی ڕاپەڕاندنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامەوەو پێبەندیش دەمێنێتەوە.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند.

قۆناغی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتی ئوتەوە جێبەجێ کراو قۆناغی دووھەمیش کە داگری بایکۆتی کڕینی نەوت لە ئێرانیشە لە پێنجەمی نوامبەرەوە بەشێوەی فەرمی چووە واری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لە بەر پێشێلکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ دژایەتیی بەربڵاوی جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوەو وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان ڕایانگەیاندووە کە پشتگری لە بایکۆتە دژی ئێرانییەکانی ئەمریکا ناکەن.

 

سەرپەیڤ