کانونی دوھەم 31, 2019 15:38 Asia/Tehran
  • جبللی: گەڕانەوەی مەرزییەی ھاشمی بە واتای سەرکەوتنی دادگەری و شکست ھێنانی ئەمریکایە

یاریدەری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنوور، وێڕای پیرۆزبایی کردنی ئازادبوونی مەرزییەی ھاشمی پەیامنێرو پێشکەشکاری کەناڵی پرێس تی ڤی لە بەندیخانەی دەوڵەتی ئەمریکا، پێی داگرت: گەڕانەوەی مەرزییەی ھاشمی بۆ ئێران بە واتای سەرکەوتنی دادگەری و شکست ھێنانی ئەمریکایە.

پەیمان جبللی یاریدەری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنوور ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم وتیشی: دەوڵەتی ئەمریکا بەنیازی سوک کردنی پەیامنێرەکەی پرێس تی ڤی بوو، کەچی بە گیرانی مەرزییەی ھاشمی،  دەوڵەتی ئەمریکا لە لایەن ھۆگرانی ھاشمییەوە کەوتە بەر توانج وسوکایەتی پێ کردن.

یاریدەری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنوور، پشتیوانی لە مەرزییەی ھاشمیی پشتیوانی کردن لە حەق و دادگەری و خەباتی دژی ئیستیکباری جیھانی زانی و ڕاشکاوانە وتی: ھەڵس و کەوتی ناپەسەندو نامرۆڤانەی ئەمریکییەکان لەگەڵ مەرزییەی ھاشمی ئەوەی سەلماند کە تەواوی دروشمەکانیان لە بارەی ئازادی ، بە تایبەت ئازادیی ڕادەربڕین و مافی مرۆڤ بێ کەڵک و درۆو دەلەسەیە.

جبللی ھەروەھا ئازادکرانی مەرزییەی ھاشمیی بە سەرکەوتنێکی گەورە زانی بۆ میدیاکانی سەربەخۆ، لەوانە کەناڵی پرێس تی ڤی و ئەلعالەم و وتیشی: ئەم دوو کەناڵە ڕۆڵێکی گرینگیان لە ڕوونکردنەوەی بیروڕای گشتی و بڵاو بوونەوەی زانیاریی ھاوپەیوەند بە ھەنگاوەکانی ڕەوشت نزمانەی ئەمریکا لە شێوەھەڵس و کەوتیان گێڕا.

پێشکەشکار، پەیامنێر و داکیومێنت سازو بێژەری بەڕەگەز ئەمریکیی کەناڵی پرێس تی ڤی ١٣ی ژانویە بەبێ ھیچ بەڵگەوھۆیەک لە فڕگەی «سەنت لوییس» ئەمریکا گیراو گوێزرایەوە بۆ گرتووخانەیەکی پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا« ئێف بی ئای» لە واشێنگتۆن.

ئەم پەیامنێرە پاشان لە بەر گوشاری میدیاو بیروڕای گشتیی جیھان پاش ١١ ڕۆژ لە بەندیخانەی ئەمریکا ئازاد کرا.

سەرپەیڤ