سەردار سەلامی : پیلانی دۆژمنان بووەتە هۆی بووژانەوەی نەتەوەی ئێران
جێنشینی فەرماندەری سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وتی : هەڕەشە و پیلانەکانی دوژمنان بووەتە هۆی بووژانەوەی نەتەوەی ئێران لە چڵ ساڵی ئەم دواییەدا و دوژمنایەتیەکانی ئیستکبار بۆ وێنە شەڕی داسەپێندراو ،دەرفەتێک بوو بۆ هێزمەند بوونی نەتەوەی ئێران .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیون ، سەرداری سەرتیپ حسەین سەلامی ڕۆژی پێنجشەمە لە مەشهەد وتیشی : چوار دەیە دوژمنایەتی و کردەوەی ئیستکباری جیهانی دژی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران، هەوڵدان بۆ پێشگرتنی بەھێماکرانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە سەرزەوینە ئیسلامییەکانی دیکەیە . جێنشینی فەرماندەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هەروەها وێڕای ئاماژە بە ڕووداوەکانی سووریا وتی : هێزگەلێک لە خۆڕاگری لە نەتەوە جۆراوجۆرەکان لە سووریا پێکهاتووە کە دەتوانێ ڕژیمی زایونی لە ناو ببات و ئەگەر بڵێسەی ئاگرێکی نوێ لەم ناوچە بە دی بێت دەبێتە ھۆی لەناو چوونی ڕژیمی زایونی . سەردار سەلامی وێڕای وشداری دان بە کاربەدەستانی ڕژیمی ئیسرائیل وتی : ئەگەر بێتوو ڕژیمی ئیسرائیل شەڕێک ھەڵایسێنێ لە چەن لاوە پەلاماری دەکرێتە سەرو تەنانەت دەرفەتی ناشتنی مردووەکانیشیان نابێت .