کرانەوەی پیشانگای ئاسمانیی ھێزە چەکدارەکان لە تاران
پیشانگای ئاسمانیی دەستھاتەکانی ھێزەچەکدارەکانی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ئامادە بوونی سەرداری سەرلەشکر سەیید عەبدوڕڕەحیم موسەوی سەرکردەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆمەڵێک لە فەرماندەرانی باڵای ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە تاران دەستی بە چالاکی کرد.
لەم پیشانگایەدا کە دەستھاتەکانی چل ساڵەی ھێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی تیادا پیشان دراوە، چەشنی جۆربەجۆری فڕۆکەی شەڕکەر، فڕۆکەکانی ڕاھێنان و گواستنەوەو کۆپتەرەکانی ئەرتەش و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران خراوەتە بەر دیدی گشتی.
لەم پیشانگایەدا، فڕۆکەشەڕکەرەکانی سۆخۆ٢٢، فڕۆکەکانی ڕاھێنانی توکانو و موشتاق، فڕۆکەی گواستنەوەی ئیلیۆشین ٧٦ و ئانتۆنۆف ٧٤ ی ھێزی ھەوافەزای سپا پیشان دراوە.
ھەروەھا لەم پیشانگایەدا چەشنی جۆربەجۆری کۆپتەری شاڵاوھێنی کوبرا، توفان و کۆپتەری گواستنەوەی ۲۱۴، ۲۱۲، ۲۰۵ و میل ۱۷، شینوک و sh3،یش پیشان دراوە. ئەم پیشانگایە ھەتا ١١ی فڤریە ئاوەڵایە.