گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران: خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانی ٢٢ی بەهمەن، دوژمنان هیوابڕاو دەکەن
گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەدی دەسپێکی دەیەی فەجر وتی: خەڵکی ئێران بەئامادەبوون لە ڕێپێوانی٢٢ی بەهمەن، دوژمنان بێهیوا و پیلانەکانیان پووچەڵ دەکەنەوە.
ئایەتوڵڵا "محەممەد ئیمامی کاشانی" لە گوتارەکانی نوێژی هەینیی ئەوڕۆی تاران، بەئاماژە بەوەی کە رژیمی پەهلەوی لەباری سووک و زەبونیی، دواکەوتوویی و بچوکی لەهەمبەر ئەمریکاو رژیمی زایۆنی، لە حکومەتی گەندەڵی سەعوودیاش خرابتر بوو، وتی: خەڵکی ئێران بەگیان بەخت کردن و فیداکاری ، شۆڕشی ئیسلامییان سەرخست.
گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران هەروەها بەئاماژە بە پیلانگێڕیی دوژمنان لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا، وتی: سێ گۆشەی شومی ئەمریکا، رژیمی زایۆنی وئالی سەعوود، تێوەگلاوی پیلانێکدا بوون کە خۆیان نایانەوە.
چل ساڵ لەمەوبەر لەوەها ڕۆژێکدا، دوانزەی بەهمەنی ساڵی١٣٥٧ی کۆچی هەتاوی(یەکی فێڤریەی١٩٧٩) حەزرەتی ئایەتوڵڵا خومەینی(ڕە) دامەزرێنەری کەبیری کۆماری ئیسلامیی ئێران، پاش پانزە ساڵ دووربوون و دوورخرانەوە لە نیشتمان، لەنێو پێشوازیی گەرم و گوڕی جەماوەردا، پێی نایە سەرخاکی ئێرانی ئیسلامی.
پاش تێپەڕینی دە رۆژ بەسەر هاتنی ئیمام خومەینی(رە) بۆ ئێران، لە رۆژی بیست و دووی بەهمەنی ساڵی١٣٥٧(١١ی فێڤرییەی١٩٧٩) شۆڕشی پڕشکۆی ئیسلامیی ئێران سەرکەوت، بۆیە، لە ڕۆژی دوانزەی بەهمەن، واتە رۆژی هاتنەوەی ئیمام خومەینی(رە) بۆ ئێران هەتا بیست و دووی بەهمەن کە رۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییە، ناونراوە "دەیەی فەجر" و هەموو ساڵێک، جێژن و ئاهەنگی تایبەتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لەو ڕۆژانەدا بەڕێوە دەچێ.