سەرلەشکەر موسەوی : هەڕەشەی دوژمنان دژی ئێران ناوبەتاڵە
فەرماندرەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەفو هەڕەشەکانی دوژمنانی ناوبەتاڵ زانی .
ئەمری سەرلەشکەر سەید عەبدوڕەحیم موسەوی فەرماندەریی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلە ئێوارەی هەینی لە دیمانەیەکدا لە گەڵ ئیرنا ، بە ئاماژە بە پیلانی دوژمنان بۆ زەبروەشاندن لە شۆڕشی ئیسلامیی وتیشی : لە ماوەی چل ساڵەی رابردوودا ، پیلانی دوژمنان وایکردووە خەڵکی ئێران لە ئارمانجەکانی خۆیان پاشگەز نەبنەوە .
فەرماندەری گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە : سیستمی دەسەڵات چل ساڵ لە دژی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەر کارێک دەکات ، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران جەژنی چل ساڵیی خۆی بە شکۆی زیاتر بەڕێوەدەبات .
سەرلەشکەر موسەوی وتیشی : لە رێپێوانی 22 ی رێبەندانی ئەمساڵدا بۆجارێکی دیکە لەسەر راوەستان لە بەرامبەر سیستمی دەسەڵات و بەرگریی لە ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامیی جەخت دەکێتەوە .
فەرماندەریی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ئاماژە بە توانایی بەرگریی ئێران گوتی : پەیامی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ هەموو وڵاتانی دۆست ئەوەیە کە لە هەڕەشەی دوژمن نەترسن .