شوبات 06, 2019 19:04 Asia/Tehran
  • بانگەوازی مەرجەعە باڵاکانی تەقلید لە خەڵکی ئێران بۆ ئامادەبوون لە ڕێپێوانی٢٢ی بەهمەن

مەرجەعە باڵاکانی تەقلیدی شیعەکانی جیهان خەڵکی ئێرانیان بانگهێشت کرد بۆ ئامادەبوونی پڕشکۆ لە ڕێپێوانی٢٢ی بەهمەن.

ئایەتوڵڵا "ناسر مەکارم شیرازی" لە مەرجەعە باڵاکانی تەقلیدی شیعەکان ئەمڕۆ چوارشەممە لە دەسپێکی دەرسی خارجی فێقهی خۆی لە مزگەوتی ئەعزەمی قوم(باشوری تاران) بەئاماژە بەوەی کە بەشداربوون لە ڕێپێوانی٢٢ی بەهمەن، ئەرکێکی خودایی وکۆمەڵایەتییە، وتی: هەمووان بۆ بێ ئاکام کردنی دوژمن لەو ڕێپێوانە، ئامادەبوونێکی بەرفراوان و پڕشکۆیان هەبێ.

ئایەتوڵڵا "عەبدوڵڵا جەوادی ئامولی" مەرجەعێکی دیکەی تەقلیدی شیعەکانیش، دەیەی فەجری بە دەیەی تەتهیر و پاکبوونەوەی ئێران لە ئیستعماری دەرەوەیی زانی  و وتی: ئێران پێش شۆڕش، وڵاتێکی ئیستعمارکراو و چەوساوەو بەتاڵانبراو بوو کە ئەو ئیستعمارە بەخوێنی شەهیدان پاک بۆوە.

ئایەتوڵڵا جەوادی ئامولی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران قسەی تازەی پێیە بۆ جیهان، وتی: ئەمڕۆ ئێران بووە بە مۆدێلێک بۆ ئازادیخوازانی جیهان.

ئایەتوڵڵا"حوسێن نوری هەمەدانی" مەرجەعێکی دیکەی تەقلیدی شیعەکانیش ئەمڕۆ چوارشەممە وتی: خەڵکی شۆڕشگێڕ و چاودڵڕوونی ئێران ئەمساڵیش لە ڕێپێوانی٢٢ی بەهمەن مستێکی قورس لە دەمی دوژمنانی ئیسلام دەدەن.

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران یازدەی فێڤرییەی١٩٧٩ بەڕێبەریی حەزرەتی ئیمام خومەینی(ڕە) دامەزرێنەری کەبیری کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوت.

خەڵکی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی بەو بۆنەوە بە ئامادەبوونی بەرفراوان لە ڕێپێوانی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، پەیمان  نوێ دەکەنەوە لەگەڵ ئارمانجەکانی دامەزرێنەری کەبیری کۆماری ئیسلامیی و حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی.

ڕێپێوانی٢٢ی بەهمەن ئەمساڵ رۆژی دووشەممە لە زیاتر لە هەزار شار و دە هەزار گوند لە ئێرانی ئیسلامی بەشێوەی هاوکات بەڕێوە دەچێ.

 

سەرپەیڤ