شوبات 08, 2019 10:45 Asia/Tehran
  • خستنەڕووی دامەزراوەی ژێرزەوینیی بەرھەمھێنانی موشەکی باڵستیک بۆ یەکەمین جار لە ئێراندا

لە ڕێ و ڕەسمێکدا بە ئامادە بوونی سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، وێڕای خستنەڕووی دامەزراوەی ژێرزەوینیی بەرھەمھێنانی موشەکی باڵستیکی سپا، بۆ یەکەمین جار پەردە لە سەر موشەکی باڵستیکی زیرەکی زەوی بۆ زەویی «دزفول» ھەڵگیرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە ڕێ و ڕەسمێکدا کە ڕۆژی پێنج شەممە بە ئامادە بوونی سەرداری سەرلەشکر موحەممەد عەلیی جەعفەری سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و سەداری سەرتیپ « ئەمیرعەلی حاجی زادە» سەرکردەی ھێزی ھەوافەزای سپا بەرپا کرا،موشەکی باڵستیکی زیرەکی زەوی بۆ زەویی «دزفول» لە دامەزراوەی ژێرزەوینیی بەرھەمھێنانی موشەکی باڵستیکی سپا، پەردەی لە سەر ھەڵگیرا.

سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕێ و ڕەسمی پەردە ھەڵگرتن لە سەر دەستھاتەکانی بەرگریکارانەی سپا، ھاوکات لەگەڵ ڕۆژانی ڕێزگرتن لە چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی وتی: بەرھەمھێنانی بەرفراوانی موشەکی پێشکەوتەو زیرەک بە دوایین تەکنۆلۆژیا کە ئەوپەڕی پێشکەوتنە لە بواری موشەک چێکردن دا، ئەمڕۆکە لە سەر دەستی ڕۆڵەکانی گەلی ئێران لە ھێزی ھەوافەزای سپادا مسۆگەر کراوە.

سەرداری سەرلەشکر موحەممەد عەلیی جەعفەری سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژەکردن بە پیشان دران  و خستنەڕووی دامەزراوەی ژێرزەوینیی بەرھەمھێنانی موشەکی باڵستیکی خاڵپێکی سپای پاسداران بۆ یەکەمین جار، وتیشی: خستنەڕووی دامەزراوەی  موشەکی لە قوڵایی زەوی دا لە ڕاستی دا وەڵامدانەوەیەکی وڕینەکانی ڕۆژئاواییەکانە کە لایان وایە بە بایکۆت و ھەڕەشە دەتوانن بەرتەسکمان کەنەوە.

سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە توانایی بەرەڤانیی ئێران بەرپەرچدەرانەیەوە لە بەرامبەر ھیچ شتێکدا مامەڵەو دانوستانی لە سەر ناکرێت، وتیشی: ئەمڕۆ ئەورووپییەکان لە ھەل و مەرجێکدا باسی بەرتەسک کردنەوەو بایکۆتی توانایی بەرگریکارانەی ئێمە دەکەن کە بەوپەڕی بێ شەرمەییەوە لە توانایی ھێرش بردنیان بۆ ھەڵکوتانە سەر جەماوەری چەوساوەو بێ دەرەتانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیھان کەڵک وەردەگیردرێت.

سەداری سەرتیپ « ئەمیرعەلی حاجی زادە» سەرکردەی ھێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیش لەم ڕێ و ڕەسمەدا ، ئاسایشتی گەلی ئێرانی وەک ھێڵی سووری ھێزەچەکدارەکانی ئەم وڵاتە باس کردو پێی داگرت: بە سەرنجدانی ئەو ھەموو پیلان و ھەڕەشەو گوڕەشانەی دوژمن دژی نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاساییە کە ئێمەش لە سەر جوڵانەوەو چالاکییەکانی خۆمان بەردەوام دەبین.

سەرکردەی ھێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، بڕینی  ھەزارکیلومەتر مەودا، ھەڵگرتنی کڵاوەی کاولکەرو خاڵپێک بوونی وەک ھێندێک لە تایبەتمەندییەکانی موشەکی زیرەکی «دزفول» ھێنایە ئەژمار. 

 

سەرپەیڤ