شوبات 08, 2019 16:49 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی : ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ شکۆمەندتر لە ساڵانی پێشوو دەبێت

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران فەرموویان: ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ بە وریایی گەل و بەشداری و ئامادە بوونی تەواوی ڕوانگەو بۆچوونەکان، شکۆمەندتر لە ساڵانی پێشوو دەبێت

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆزی ھەینی لە دیداری فەرماندەران و سەرکردەکان و کۆمەڵێک لە کارگێڕانی ھێزی ئاسمانی و بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەش، لە ساڵگەڕی بەیعەتی مێژوویی «ھومافەڕ»و کادێرانی ھێزی ئاسمانیی ئەرتەش لە قوتابخانەی عەلەویی تاران دا لە گەڵ حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ، بەشداریی بێ ئەژماری خەڵک لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان، ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی « دوژمن بەزێن و توقێنەر» و نیشانەی لە سەرھەست بوونی گەل و ئامادە بوونی لە گۆڕەپان و نوێنگەی ویستی لێبڕاوانەو یەکگرتنی نیشتیمانی ھێنایە ئەژمار.

بەڕێزی پێی داگرت: کاتێک کە باسی پاراستنی نیزام و شۆڕش و ٢٢ی ڕێبەندان دێتە ئاراوە، تەواوی ناکۆکییەکان کاڵ دەبنەوەو تەواوی خەڵک شان بە شانی یەکتر دێنە مەیدانەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، ڕژێمی ئەمریکای بە ھێمای سەرەڕۆیی، توندوتیژی، قەیران چێکردن و شەڕخولقاندن زانی و وتیشی: ھەتا کاتێک کە ڕژێمی ئەمریکا لە سەر بنەمای سەرەڕۆیی ، خۆھەڵقورتاندن و چەپەڵی و ناپاکی دەجوڵێتەوە، دیارە دروشمی نەمان بۆ ئەمریکاش ھەر لە زمانی گەلی ھێزمەندی ئێران ناکەوێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران  لە بارەی پێشنیاری ئەورووپییەکان بڵ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و وەڕێ خستنی میکانیزمێکی تایبەتی بۆ پارەبژاردنی ئەورووپاو ئێرانیش بەرپرسانی ڕاسپارد ھەتا لە ئەورووپییەکانیش دڵنیا نەبن، بەڵکو ڕەش بینانە بۆ ئەوانیش بڕوانن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران  جەختی کرد: لە بارەی ئەمریکاشەوە ھەر لە چەند ساڵ لەمەوپێشەوەو لەکاتی دانوستانی ناڤۆکی، ھەم لە کۆبوونەوە تایبەتییەکان و ھەم لە کۆبوونەوە گشتییەکاندا بەردەوام بە بەرپرسان وتراوە کە متمانە بە ئەمریکییەکان نەکەن و ئێستاش دەرەنجامەکەی بووە بەوەی کە ئەو بەرپرسانەی کە لەو ڕۆژانەدا دانوستانیان دەکرد، بۆخۆیان دەڵێن ئەمریکا جێگای متمانە نییە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ھەروەھا لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا ھاوڕێیەتی ئەرتەش لەگەڵ گەلی ئێرانی لە ڕەوتی شۆڕشی ئیسلامی دا بە نیعمەتێکی گەورەو ھەروەھا ڕۆڵی ھێزی ئاسمانیشی لەم بوارەدا بە بابەتێکی ھەست پێکراوو حاشا ھەڵنەگر زانی و وتی: ھێزی ئاسمانی لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و لە قۆناغە جۆربەجۆرەکانی دوای ئەوەش ڕۆڵێکی کاراو چالاکانەی ھەبووە.

 

سەرپەیڤ