شوبات 09, 2019 14:50 Asia/Tehran
  • ڕێ وڕەسمی شینگێڕانی شەوی شەهادەتی حەزرەتی فاتمەی زەهرا (س) بە ئامادەبوونی ڕێبەری مەزنی ئینقلاب

ڕێ وڕەسمی شینگێڕی شەوی شەهادەتی حەزرەتی فاتمەی زەهرا (س) بە ئامادەبوونی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە حسێنییەی ئیمام خومەینی بەڕێوەچوو .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی زانیاری گەیاندنی نووسینگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی،لە ڕێ وڕەسمی شەوی شەهادەتی حەزرەتی فاتمەی زەهرا(س) بە ئامادەبوونی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی کە هەزاران کەس لە چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵک و ژومارێک لەبەرپرسان ئامادەی ببوون، وتاردەری ئەم ڕێ وڕەسمە وێڕای شیکردنەوەی تەوەرەکانی خۆڕاگریی ئابووری  لەسیرەتی حەزرەتی سدیقەی تاهیرە (س) وتی : ئابووری ئیسلامی لەسەر پایەی مەعنەویەت و کردار و بە پێداگری لەسەر کار و هەوڵی بەردەوام و ئیسار و دووری کردن لە خۆ بەزلزانین و بوغراییە.

ڕێ و ڕەسمێکی تازییەداری بۆ حەزرەتی سدیقەی تاھیرە(س)ش لە حسەینییەی ئیمام خومەینی(رە) ھاوکات لەگەڵ ڕۆژانی شینگێڕانی فاتمییە لە ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە پێنجەمی فڤرییە بە وتاردان و لاواندنەوەو نەوحە خوێندن دەست پێ کراوە.

ئەمڕۆشەممە نۆیەمی فڤرییەی 2019، سێیەمی جەمادیوسانی 1440، کۆچی، ساڵڕۆژی شەهادەتی حەزرەتی فاتمەی زەهرا (س) کچی خۆشەویستی پێغەمبەری ئەکرەم حەزرەتی محەممەد(د.خ)  وهاوسەری ئەمیری مومینان عەلی ئیبنی ئەبیتالب (ع) ئیمامی  یەکەمی شیعەکانی جیهانە.

سەرپەیڤ