شوبات 09, 2019 18:15 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی فەلاحەت پیشە بە ئیدیعا وبانگەشەکان لەبارەی بەرنامەی مووشەکیی ئێران

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیس کاردانەوەی پێشاندا بە ئیدیعای ئوروپییەکان سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکیی ئێران لەچوارچێوەی "ئینستێکس"دا.

"حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە" سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی تەسنیم بەئاماژە بە بەیاننامەی ئەم دواییەی یەکێتی ئوروپا، لەبارەی میکانیزمی دراڤیی "ئینستێکس" کە تێیدا خوازیاری بەرتەسک کرانی بەرنامەی مووشەکیی ئێران ببوون، وتی: ڕێگە نادەین سەردەمی وتووێژی ڕەخنەگرانە دووبارە زاڵ ببێ بەسەر پەیوەندیی نێوان ئێران و یەکێتی ئوروپا.

ناوبراو بەئاماژە بە پێشینەی وتووێژی ئێران ویەکێتی ئوروپا لە دەیەی نەوەدی زایینی، وتی: دەبێ لە ئەزموونی پەیوەندی و دانوستانی ئێران و ئوروپا لەبواری تیجاری، تەکنۆلۆژیا و .. دەبێ بتوانن پەیوەندییەکانیان پەرە پێ بدەن بەڵام نابێ ڕێگە بدەین هەلومەرجی وتووێژی ڕەخنەگرانە وەک ڕابردوو لەنێوان دوولایەندا پێک بێت.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیس وتیشی: لە دەیەی ٩٠ی زایینی پیلانێک لەژێرناوی دیالۆگی ڕەخنەگرانە لەنێوان ئێران و ئوروپادا هاتەئاراوەو بەردەوام ئەوان ڕەخنەیان دەگرت و ئێران دەبوو وەڵامی بداباوە، ئێستا ئێمە ڕێگەنادەین ئەو ڕەوتە دووپات بێتەوە.

سەرپەیڤ