شوبات 09, 2019 20:21 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەر باقری: گەف وهەڕەشە لە سەر توانایی بەرگریمان  شوێندانەر نابێ

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری وتی: بەها بە هەڕەشەکان بۆ مامەڵە لە سەر توانستی بەرگری، مووشەکی و بەرژەوەندییە ناوچەییەکان نادەین.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی بەرگری، سەرلەشکەر محەمەد باقری بە ئامادەبوون لە پیشانگاری بەرگری لە دیداری باڵوێزان و کارگێرانی سەربازیی کۆماری ئیسلامی ئێران وێرای بەرزڕاگرتنی رۆژانی دەیەی فەجر و ٢٢ی رێبەندان، ڕایگەیاند: ئێرانی ئیسلامی لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوو پلان و پیلانە جۆراوجۆرەکان بۆ بەزاندنی شۆڕشی ئیسلامی و لەوان سازدان و پاڵپشتی لە گرووپگەلی جودایی خواز و قەیرانی ئاسایش لە هەندێک لە ناوچە سنوورییەکانی تێکشکاند.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری وێرای ئاماژە بە داسەپانی شەڕی ٨ ساڵە لە لایەن سەدام بە دەنەدانی زلهێزەکان و دەسەڵاتە دژبەرەکان، ڕاشیگەیاند: گەمارۆ و بایکۆتی درێژخایەنی ئابووری لە ماوەی ئەم ٤٠ ساڵە یەکێکی دیکە لەو پیلان و هەڵمەتانە بۆ سەر گەلی ئێران لە دوای شۆڕشی ئیسلامی بووە کە کڕین و چاککردنەوەی فرۆکە، دەرمان و خۆراکی لە خۆگرتووە و ئەم کارە لە ڕوانگەی مافی نێودەوڵەتییەوە بە هیچ جۆرێک قبووڵ ناکرێت.

ناوبراو سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئێران لە کۆمەڵگای جیهانی ڕوونی کردەوە: لە کاتێکدا کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام لە سیاسەتی دەرەکیی خۆیدا پابەندی پەیوەندییەکی نزیک و هاریکارانە لە گەڵ کۆمەڵگای نیودەوڵەتی بە ڕچاو کردنی ئەخلاق  و پرێنسیپە نێودەوڵەتییەکان بووە، بەڵام بەوەشەوە کەوتە ژێر زەختی زاڵمانەترین گەمارۆکان.

سەرلەشکەر باقری لە درێژەدا باسی لە چالاکیگەلی ئاشتی‌خوازانەی ناڤۆکی ئێران کرد و وتی: ئەگەرچی ئێران هیچ هەنگاوێکی بە پێچەوانەی هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان هەڵنەگرتبوو، بەڵام بە شێوەیەکی ئیجابی بەشداری دانوستانەکان لە گەڵ گرووپی ۵+۱ بوو و هەندێک مەرج و ئاستەنگیشی لە بواری توێژینەوە ناڤۆکییەکان قبووڵ کرد و پابەندی بەڵێنەکانی بوو، کەچی بەوەشەوە ئەمریکا بە پەیمان شکاندن و پێشێل کردنی هەموو بەرپرسایەتییە ئەخلاقی و سیاسییەکانی لە بەرجام چووە دەرێ و پێشی بە پراکتیزەکرانی بەرجام گرت و بە داخەوە وڵاتانی ئەورووپیش نەیانتوانی بەڵێنەکانی خۆیان لەوبارەیە ڕاپەڕێنن.

سەرپەیڤ