شوبات 10, 2019 10:49 Asia/Tehran
  • پەیمان نوێ کردنەوەی بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی (رە)

سەرۆک و بەڕێوەبەرانی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ (یەکشەممە) بە ئامادە بوون لە بارەگای پاکی ئیمام خومەینی (رە) پەیمانیان تازە کردەوە لەگەڵ ئارمانجەکانی بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.

"عەبدولعەلی عەلی عەسکەری" سەرۆکی ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لەو ڕێ و ڕەسمەدا شۆڕشی ئیسلامی بە خاڵەوەرچەرخانێک لە مێژوو هێنایە ئەژمار و وتی: شۆڕشی ئیسلامی لەم سەردەمە نوێیەدا، ڕێگایەکی نوێی خستە بەر پێی مرۆڤایەتی و ئەوەش ڕووکردنەوەی مرۆڤ بەرەو لای خواوەندی موتەعال بوو.

عەلی عەسکەری بە ئاماژە بەوەی کە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هەر درێژەی دەبێ وتیشی: بە بیر و بۆچوونی شۆڕشگێڕانە دەتوانین بەرامبەر بە پیلانگێڕیی دوژمنان خۆڕاگر بین.

سەرۆکی ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، پەیڕەوی لە دین، دادخوازی، داوای ڕێز و کەرامەت کردن بۆ مرۆڤ، سەربەخۆیی خوازی و وەلایەتی فەقیی بە تایبەتمەندییەکانی شۆڕشی ئیسلامی زانی و هیوای خواست: هەموان لە چلەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ئاراستەی پێشکەوتن و گەشە کردنی وڵاتەکەمان هەنگاوی بنەڕەرتی و بەرچاو هەڵگرن.

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ١١ی فێڤرییەی ١٩٧٩ بە ڕێبەرایەتی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوت.

خەڵکی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی هەر بەم بۆنەوە بە ئامادەبوونی بەربڵاو لە ڕێپێوانی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، لەگەڵ ئارمانجەکانی بناغەدانەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئیران و حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پەیمان نوێ دەکەنەوە.

ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ ڕۆژی دووشەممە لە زیاتر لە هەزار شار و ١٠ هەزار گوندیی ئێرانی ئیسلامی بە شێوەی هاوکات بەڕێوە دەچێ.

سەرپەیڤ