شوبات 11, 2019 19:08 Asia/Tehran
  •  دەنگدانەوەی پڕ شکۆی ئاماده بوونی نەتەوەی ئێران لە ڕێپێوانی 22 ڕێبەندان لە مێدیا جیهانیەکان

ئامادە بوونی پڕ شکۆی نەتەوەی ئێران لە ڕێپێوانی 22 ڕێبەندان ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی دەنگدانەوە ی بەربڵاوی لە مێدیا جیهانیەکاندا بەدواوە بوو و بووە بە سەردێڕی هەواڵی مێدیاکانی جیهان .

 خەڵکی ئێران  ڕۆژی دووشەمە  لە چلەمین  ساڵوەگەڕی  سەرکەوتنی  شۆڕشی ئیسلامی ئێران  هاوکات لە تاران  و   لە زیاتر لە  هەزار شار و  دە هەزار گوند هاتنە ناو شەقامەکان  تا جارێکی دیکە لە گەڵ ئارمانجەکانی  حەزرەتی  ئیمام خومەینی  (ڕە)  بنەغەدانەری کۆماری ئیسلامی ئێران  و حەزرەتی  ئایەتۆڵڵا خامنەیی  ڕێبەری مەزنی   شۆڕشی ئیسلامی ئێران  پەیمان نوێ بکەنەوە . هەواڵدەریی  ڕویترز  بە  ڕۆماڵ کردنی    ڕێپێوانی  22  ڕێبەندان  و چلەمین  ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی  ئیسلامی  ئاماژە ی کرد ه دەقی نووسراوەیک لە سەر لافیتەیەک کە لە سەریدا نووسرا بوو   "  بە کوێری چاوی ئەمریکا ، ئینقلابی ئیسلامی ئێران گەیشتە چڵ ساڵانی خِۆ .  ڕویترز نووسی  حەشیمەتێکی زۆر   لە خەڵکی ئێران  ئاڵای  وڵاتەکەیان بەرز کردەوە  و دروشمی نەمان بۆ ئەمریکا و نەمان بۆ ئیسرائیلیان  بەرز کردەوە . هەوالدەری  فەڕانسەش  لە ڕاپۆڕتێکدا   ئاماژەی کردە  ئامادە بوونی بەربڵاوی  خەڵکی  ئێران  لە ڕێپێوانی  ڕۆژی 22  ڕێبەندان  و خستنە بەرچاوی   مووشەکەکانی  سازکراوی ئێران لە شەقامەکانی تاران و نووسی    سەرەڕای  بارینی باران  هەزاران کەس  ڕۆژی دوشه مە  لە  شەقامەکانی تاران  و شارەکانی دیکەی  ئێران  ئامادە بوون  تا  لە ڕێ و ڕەشمی  جێژنی   چلەمین  ساڵوەگەری  شۆڕشی  ئیسلامی ئێران بەشداری بکەن .  هەواڵدەریی فەرمی  سووریا ساناش  بە  ڕۆماڵ کردنی   ڕێپێوانی  چلەمین  ساڵوەگەری سەرکەوتنی  شۆڕشی ئیسلامی ئێران  لە سەرانسەری ئێران ئامادە بوونی  خەڵک لەو ڕێپێوانەی  بە ملوێنی  وەسف کرد  و نووسی  بەشدار بووان  لە ڕێپێوانی 22 ڕێبەندان دروشمگەلێک   سەبارەت بە دەسکەوتەکانی  شۆڕشی ئیسسلامیان  بەرز کردەوە . هەوالدەریی ڕووسی  ئیسپوتنیکیش  بە بڵاو کردنەوەی ویدیویەک  لە ڕێپێوانی  ڕۆژی دوشەمە لە تاران نووسی  خەڵکی ئێران  بە بەشداری لە ڕێپێوانی  چلەمین  ساڵوەگەری سەرکەوتنی  شۆڕشی ئیسلامی ئێران جێژنیان بەرپا کرد . ئاسو شەیتد پرێسیش  سەبارەت بە  بەڕێوە چوونی   ڕێپێوانی 22  ڕێبەندان  لە ئێران  ڕاپۆڕتی دا و جەختی کرد   سەدان هەزار  ئێرانی  هاتنە ناو شەقامەکانی تاران و شارە گەورە و بچووەکەکانی  لە سەرانسەری ئێران  تا  ڕێ و ڕەسمی  چڵ ساڵانی   شۆڕشی ئیسلامی  ئێران  بە رێوە ببەن . هەواڵدەریی  شین هوایش  ڕاپۆڕتی  دا سەدان هەزار  ئێرانی  هاتنە ناو شەقامەکانی تاران و شارە گەورە و بچووکەکان  لە سەرانسەری ئێران  تا  ڕێ و ڕەسمی  چڵ ساڵانی   شۆڕشی ئیسلامی  ئێران  بە رێوە ببەن . تولوع نیوزی  ئەفغانستانیش  لە  ڕاپۆڕتێکدا ڕایگەیاند  : خەڵکی  ئێران  لە ساڵڕۆژی  بەرز ڕاگرتنی  سەرکەوتنی  شۆڕشی  ئیسلامی ئێران  لە ساڵی 1979  لە تاران و شارەکانی دیکە هاتنە ناو  شەقامەکان .  کاناڵی  یورو نیوز  فەڕانسا 24  هەواڵدەری ترەند ی  کۆماری ئازەربایجان  کاناڵی  تەلەفیزیونی  ڕووسیا ئەلیومی ڕووسیا  ڕۆژنامە ئەمریکیاییەکانی نیویورک تایمز  و واشنگتون پوست  ڕۆژنامەی  تایمزی  ئێڤ ئیندیا  ڕۆژنامەکانی  کانادایی  نەشنالپوست  و ونکووێر  سانی کەناڵی  تەلەفیزوینی  ئەلئەخباریە ی سووریا   و بنکەی هەواڵیی  تلەسووری  ڤێنزوئێلاش  لە ڕاپۆڕتگەلێکدا  ڕێپێوانی  پڕ شکوی  نەتەوەی  ئێرانیان  ڕۆماڵ کرد .

 

سەرپەیڤ