پەیوەست بوونی پێشکەوتوو ترین ژێردەریایی ئێران بە هێزی دەریایی ئەرتەش
پێشکەوتوو ترین ژێردەریایی ئێران بە ناوی فاتح، بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، چووەڕیزی ناوگانی باشووری هێزی دەریایی ئەرتەش .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمیر سەرتیپ ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێ وڕەسمی کەڵک وەرگرتن لە ژێردەریایی فاتح لە بەندەرعەباسی پارێزگەی هورموزگان لەباشووری ئێران وتی : ئەم ژێردەریاییە بەتەواوی خۆجێییە و سیفر تا سەتی لە لایەن زانستوەران و پسپۆڕانی ئێرانی چێکراوە.
ئەمیر حاتەمی وتیشی : ژێردەریایی فاتح وەک یەکەمین ژێردەریایی کلاسی نیوەقورسی ئێران خاوەن تایبەتمەندی هەڵکەوتە و تاکانەیە و خاوەنی تەکنۆلۆژی ڕۆژی دونیایە.
وەزیری بەرگری ئێران پێداگری کرد : ژێر دەریایی فاتح تەیارکراوە بە سیستمی ڕێنوێنی مووشەکی ژێرئاو، هیدایەتی ئەژدەر و شەڕی ئەلەکترونیکی و موخابراتی کە دەتوانێ ببێتە هۆی پەرەی هێزی بەرگری و ئافەندی هێزی دەریایی ستراتژیکی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کەڵک وەرگرتن لە چەند گەڵاڵەی ئابووری، پیشەسازی و بەرگری ڕۆژی یەکشەممە سەردانی پارێزگەی هورموزگان لە باشووری ئێرانی کرد .