شوبات 18, 2019 08:39 Asia/Tehran
  • ئێران لە ریزی 11 وڵاتی هەڵکەوتەی جیهان لە سازکردنی ژێردەریاییدا

جێگری وەزیری بەگریی ئێران بە ئاماژە بە وەی کە ژێردەریایی فاتح هەڵکەوتەترین هێمای دەسەڵاتی زانستیی توێژینەوەیی و پیشەسازیی وڵاتە ، گوتی : ئێران لە ریزی 11 وڵاتی هەڵکەوتەی جیهان لە سازکردنی ژێردەریاییدا.

پێشکەوتووترین ژێردەریایی ئێران بە ناوی فاتح رۆژی یەکشەممە پەیوەستی کۆپاپۆڕی باشوری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو .

 ئەمیر دەریادار رەستگاری جێگری وەزیری بەرگریی ئێران ئێوارەی یەکشەممە لە دیمانەیەکدا لە گەڵ کەناڵی دووی تەلەفزیۆنی ئێران ، بە ئاماژە بەوەی کە زیاتر لە 76 تەکنۆلۆژیای رۆژی جیهان لە ژێردەریایی فاتحدا دەکار هاتووە وتی : ئەم ژێردەریاییە توانای پەلامار و بەرگریی زۆری هەیە هەم لە ژێر ئاو و هەم لەسەر  ئاو .

 ناوبراو بایکۆتی ئێران لەلایەن دوژمنانی بە دەرفەتێک زانی بۆێشکەوتن و وتیشی : لە داهاتووی نە هێندە دووردا یەکەم توربینی دەریایی بە توانایی زیاتر لە 20 میگاوات بۆ بەلەم و گەمیەکان لە لایەن پسپۆرانی ئێرانی ساز دەکرێ .

حسێن خانزادی فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێرانیش بە ئاماژە بەوەی کە ئێران بەر لە شۆڕشی ئیسلامیی زانست و تەکنۆلۆژیای ژێردەریایی نەبوو وتی : ژێردەریایی فاتح زنجیرەی بەرگریی ژێر ئاوی ئێران تۆکمە دەکات .

سەرپەیڤ