ئێران بەدووی دانوستانی دەوڵەتی سووریاو کوردەکان
سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: ئێران ھۆگری ئەوەیە کە دەوڵەتی سووریاو کوردانی ئەو وڵاتە پێکەوە دانوستان بکەن و لەئێستادا بەستێن بۆ ئەم کارەش ئامادەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەتا ئەو کاتەی کە دەوڵەتی سووریا بیھەوێت ئێرانییەکان یارمەتییان دەدەن، وتیشی: ئێران بەردەوام لە ڕووی موستەشارییەوە لە بواری جۆربەجۆردا یارمەتیی سووریای داوەو ئەم یارمەتییانەش بە چاوەڕوانی و سەرباری ئەوەی کە وڵاتانی جۆربەجۆر ھاوکارییان ھەیە لەگەڵ سووریادا، بەڵام ھیچ وڵاتێک نەیتوانیوە جێگای یارمەتییە دەگمەن و بێ چاوەڕوانییەکانی ئێران بگرێتەوە.
سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، وتیشی: یەکێک لە گرفتە سەرەکییەکانی سووریا لە ناوچەی بوکەمالە کە ئەمریکییەکان دۆخەکەیان بە تەماوی ھێشتووەتەوە، لە باکوردا ناوچەیەکی کوردی پێکھاتووەو لە ڕۆژھەڵاتیش دا ھۆزە عەرەبەکان نیشتەجێن کە قەت حەز بە دابڕان لە دەوڵەتی ناوەندیی سووریا ناکەن و ڕۆژلەدوای ڕۆژیش لە یەکتر نزیکتر دەبنەوە.
حشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ناوچەی ئیدلەبی بە یەکێک لە گرینگترین گرفتەکانی دەوڵەتی سووریا زانی و وتیشی: سەدھەزار تیرۆریستی دەمارگرژ لە ئیدلەب دا سەقامگیرن کە دەبێ لەو گرفتە بابەتگەلێکی وەک تاقمۆکەی تیرۆریستیی نوسرەو ھێندێک گرفتی دیکەش زیاد بکرێت، لەم ڕووەوە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای سووریا کە داگری سەدی ١٠ ھەتا ١٥ی خاکی ئەم وڵاتەیە تووشی گرفتێکی بەبڕشتانەیە.