پێداگری سەرۆک پەرلەمانەکانی ئێران و ڕووسیا لە سەر جێبەجێ کرانی ڕێککەوتننامەکانی دوو لایەنە
سەرۆک پەرلەمانەکانی ئێران وڕووسیا، داوای جێبەجێ کرانی ڕێککەوتننامەکانی دوو لایەنەیان کرد.
بەپێی ڕاپورتی هەواڵدەریی مەجلس، عەلی لاریجان سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتن لە گەڵ ویچسلاو والوودین، سەرۆکی ئەنجومەنی دوومای ڕووسیا لە پەراوێزی سەد و چلەمین کۆبوونەوەی یەکێتی بەینولمەجالیسی جیهانی لە دەوحەی پێتەختی قەتەر، بە ئاماژەدان بە دیپلوماسی کاریگەری پەرلەمانەکانی دوو وڵات، پێداگری کرد لەسەر هاوکاریی دوو لایەنە لە هەموو بوارەکانی جۆربەجۆ لەوان هاوکارییەکانی پەرلەمانی .
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە وەبیرهێنانەوەی هەڵس و کەوتی تاقمی تیروریستی داعش لە ناوچە، ئامادەبوونی زۆربەی وڵاتان لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی بە کاریگەر زانی و وتی : بەشداری ڕووسیا لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی داهاتوو لەوان کۆبوونەوەی دژە تیرۆریستی لە تورکیا و کۆبوونەوەی ئوراسیا لە کازاخستان، پێویستە.
سەرۆکی ئەنجومەنی دوومای ڕووسیاش هاوکارییەکانی مۆسکۆ - تارانی گرینگ و ستراتژیک وەسف کرد و وتی: ئەم هاوکارییانە دەبێ بە ئامادەبوونی دەزگەکانی بەڕێوەبەرایەتی پێ وشوێن بگیردرێن و جێ بەجێ بکرێن.
سەد و چلەمین کۆبوونەوەی یەکێتیی بەینولمەجالیسی جیهانی لە ڕۆژی ڕابردووەوە لە دەوحەی پێتەختی قەتەر دەست پێکراوە و هەتارۆژی چوارشەممە درێژەی دەبێت.