ڕۆحانی: بەڕێوەبەرایەتی کردنی تۆکمەوتەواوی قەیرانی لافاو بە ئەستۆی وەزیری نێوخۆیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i360616-ڕۆحانی_بەڕێوەبەرایەتی_کردنی_تۆکمەوتەواوی_قەیرانی_لافاو_بە_ئەستۆی_وەزیری_نێوخۆیە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە فەرمانێکدا بۆ وەزیری نێوخۆ ڕایگەیاند: داب و نەریتی چڕوپڕ نابێ ڕێگر بێت لە بەردەم ھاوکاریی تەواوی دامەزراوەکان لە کارەساتێکی گرینگی وەک ھەستانی لافاودا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 11, 2019 04:57 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: بەڕێوەبەرایەتی کردنی تۆکمەوتەواوی قەیرانی لافاو بە ئەستۆی وەزیری نێوخۆیە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە فەرمانێکدا بۆ وەزیری نێوخۆ ڕایگەیاند: داب و نەریتی چڕوپڕ نابێ ڕێگر بێت لە بەردەم ھاوکاریی تەواوی دامەزراوەکان لە کارەساتێکی گرینگی وەک ھەستانی لافاودا.

حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی چوارشەممە لە فەرمانێکدا بۆ « عەبدوڕڕەزا ڕەحمانیی فەزلی» وەزیری نێوخۆی ئێران پێی داگرت:بەڕێوەبەرایەتی کردنی تۆکمەوتەواوی قەیرانی لافاو لە پێکھاتەکانی کارگێڕی و تەواوی ڕێکخراوە ھاوکارو کاریگەرەکان بە ئەستۆی وەزیری نێوخۆیە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێی داگرت: تەواوی وەزارەتخانەکان، ڕێکخراوەکان و دامەزراوە دەوڵەتییەکان، ھێزی ئینتیزامی و نیزامی، دامەزراوەکانی دادەڤانی و گشتیی نادەوڵەتی لە سەریانە ھاوکارییەکی ڕێک و پێکیان لەگەڵ وەزیری نێوخۆدا ھەبێت و فەرمانەکانی ڕاپەڕێنن.

ڕۆحانی وتیشی: داڕشتنی بەرنامە دەبێ بە جۆرێک بێت کە لە تەواوی توانایی ھێزەکان و دامەزراوە گشتییە نادەوڵەتییەکان ئەو پەڕی کەڵک وەربگیردرێت و داب و نەریتی چڕوپڕی نەبێتە ھۆی خاو بوونەوەی ڕەوتی ھاوکارییەکان.

بارانبارینێکی دەگمەن لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییەدا، چەندین پارێزگای ئێران لەوانە گوڵستان، مازەندەران، فارس، لوڕستان و کرماشانی تووشی ھەستانی لافاو کرد. لە ئەنجامی ئەم کارەساتە سروشتییەدا کۆمەڵێک لە شارومەندانی ئێرانی بوون بە قوربانی.

لەئێستادا بەرپرسانی دەوڵەتی و لەشکری و کاربەدەستانی جۆربەجۆری سەربازیی ئێران بۆ لێکدانەوەی ڕەوشت و داڕشتنی بەرنامە لە ناوچە لێقەوماوەکاندا ئامادەن.

نیشتەجێ کردنی جەماوەری لێقەوماو ھەر لە سەرەتای ڕوودانی کارەساتەکە دەستی پێ کراوەو فریاکەوتنی خەڵکی لێقەوماو بە مسۆگەراتی دەوڵەت و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ئەرتەش و بەسیج ھەروا بەردەوامە.