ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی؛ هۆکاری ناپاوەجێی لە ڕۆژاوای ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i360772-ئەمریکا_و_ڕژێمی_زایۆنی_هۆکاری_ناپاوەجێی_لە_ڕۆژاوای_ئاسیا
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هەوڵە تێکدەرانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا وتی: کاتێک باسی کێشە و ئاڵۆزی لە ناوچە دەکرێ، ئەو پرسە هیچ پێوەندییەکی بە پارەوە نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2019 05:31 Asia/Tehran
  • ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی؛ هۆکاری ناپاوەجێی لە ڕۆژاوای ئاسیا

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هەوڵە تێکدەرانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا وتی: کاتێک باسی کێشە و ئاڵۆزی لە ناوچە دەکرێ، ئەو پرسە هیچ پێوەندییەکی بە پارەوە نییە.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران  ڕۆژی شەممە لە لاپەڕەی تویتەرەکەیدا وتیشی: "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دانی ناوە بەوەیدا کە ئەمریکا ٧ تریلیۆن دۆلاری خەرج کردووە لە  ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بۆ ئەوەی ڕەوشەکە خراپتر و نالەبارتر بکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران  راشکاوانە ڕایگەیاند: "بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیش لەو ساڵانەی کە دەسەڵاتی بە دەستەوە بووە دەستی ناوەتە سەر خراپترین بژاردەکان و چاوەڕێی ئەوەیشە کە ئەنجامێکی جیاوازی هەبێ.