ڕوحانی : بڕیاری ئێران و پاکستان بۆ پێکهێنانی هێزی کاردانەوەی خێرا لە سنوورە هاوبەشەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i361251-ڕوحانی_بڕیاری_ئێران_و_پاکستان_بۆ_پێکهێنانی_هێزی_کاردانەوەی_خێرا_لە_سنوورە_هاوبەشەکان
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی : تاران و ئیسلام ئاباد بڕیاریان داوە بۆ خەباتی هاوبەش لە گەڵ تڕوڕیزم لە سنوورەکان ، هێزی کاردانەوەی خێرا پێک بێنن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 22, 2019 11:59 Asia/Tehran
  • ڕوحانی : بڕیاری ئێران و پاکستان بۆ پێکهێنانی هێزی کاردانەوەی خێرا لە سنوورە هاوبەشەکان

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی : تاران و ئیسلام ئاباد بڕیاریان داوە بۆ خەباتی هاوبەش لە گەڵ تڕوڕیزم لە سنوورەکان ، هێزی کاردانەوەی خێرا پێک بێنن .

حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی دووشەمە لە  دانیشتنە هەواڵێکی هاوبەشدا لە گەڵ عیمران خان  سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە تاران وتیشی : ئێران و پاکستان ڕێککەوتوون کە هاوکاری ئاسایشی نێوان دوو وڵات پەرە بستێنێ . ڕوحانی  وتووێژ لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستانی بە هەنگاوێکی نوێ لە پەیوەندیەکانی تاران و ئیسلام ئاباد زانی و وتیشی :  دوو وڵات پێداگرن ئەو پەیوەندیانە  پەرە بستێنێ و هیچ وڵاتێکی  دیکە ناتوانێ ئەو پەیوەندیانە بخاتە ژێر کاریگەریەوە . سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها  وێڕای  ئاماژە بە  بارستاکانی  تاران و ئیسلام ئاباد بۆ پەرەی هاوکاریە  بازەرگانی  و ئابووریەکان  ڕایگەیاند :  ئێران  ئامادەیە  پێداویستیە نەوتیەکانی خۆی دابین بکات و کردەوەگەلی پێویستیش سەبارەت بە تۆکمەکرانی هێڵی بۆری گاز ئەنجام بدات . عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستانیش لەو دانیشتنە هەواڵیەدا  وێڕای   ئاماژە بە پێگەی  ئێران  لە ناوچەی ڕۆژئاوای  ئاسیا  وتی :  تاران و ئیسلامئاباد  دەتوانن  لە دامەزراندنی ئاشتی و سەقام  لە ئەفغانستان ڕۆڵی کاریگەریان هەبێت . عیمران خان هەروەها کردەوەکانی ئەمریکای بۆ بەفەرمی ناسینی   قودس وەکوو پێتەختی   ڕژیمی زایونی و پەیوەست  بوونی  جولانی  داگیرکراو  بەو ڕژیمە بە  بنپێکردنی   ئاشکرای  یڕیارنامەکانی  ڕێکخراوی نەتەوەکان زانی و وتیشی   ئەو کارە  پێشێلکرانی مافی نەتەوەکانە .   سەرۆک وەزیرانی  پاکستان  وێڕای  ئاماژە بە  پرسی کشمیریش  وتی  کشمیر  ڕێگا چارەی  سەربازی نیە  و ئەگەر کێشەکەی چارەسەر بکرێت  دۆخی بازەرگانی لە ناوچە باشتر دەبێت . عیمران خان هەروەها جەختی کرد لەسەر پێویستی پەرەی هاوکاریەکانی ئێران و پاکستان  لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا .