زەنگەنە: بایکۆتە نەوتییەکانی ئەمریکا دوژمنایەتییە دژی گەلی ئێران
وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی، بایکۆتە نەوتییەکانی ئەمریکا دوژمنایەتیە دژی گەلی ئێران.
بیژەن نامدار زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران هەروەها لەبارەی ئەمەی کە وادە و بەڵێنی وڵاتانی عەرەبستان و ئیمارات لەبارەی قەرەبوو کردنەوەی بۆشایی نەبوونی نەوتی ئێران لەبازاری جیهانی تابە چ ڕادەیەک مسۆگەڕ دەبێت، جەختی کرد، ئەوانە سەرەڕۆیانە سەبارەت بە بارستا نەوتییەکانی خۆیان قسە دەکەن.
دەوڵەتی ئەمریکا دووشەممەی رابردوو ڕایگەیاند، ئیتر لێخۆشبوونەکانی بایکۆتی کڕیارانی نەوتی ئێران درێژ ناکاتەوە.
مایک پۆمپئیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پرێس کۆنفرانسێک دا ڕایگەیاند: عەرەبستان و ئیمارات بەڵێنیان داوە کەمبوونی نەوت لە بازارە جیهانەییەکان دا بە هۆی بایکۆتە نەوتییەکانیی ئێران قەرەبوو بکەنەوە. ئێران جەختیکردووە، خەونی ئەمریکا لەمەڕ بە سیفر گەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێران نایاتە دی.