وتەبێژی وەزارەتی دەرڤەی ئێران: هێچ داواکاریەک بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لەئارادانییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدیعای ژمارێک میدیای بیانی لەمەڕ داوای ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکاو دەس پێکرانی دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستانی سەعودی بە بێ بنەماو ناڕاست زانی.
سەید عەبباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵامدانەوە بە پرسیاری پەیامنێران لەبارەی ئیدیعای ژمارێک میدیای دەرەوەیی لەمەڕ داوای تاران بۆ دانوستان لەگەڵ واشنگتۆن و دەسپێکرانی دانوستانەکانی ئێران وعەرەبستانی سەعودی پێی داگرت: هیچ داواکاریەک بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لەئارادانییەو لەبارەی عەرەبستان جگە لە پرس وبابەتی هاوپێوەند بە ڕێورەسمی حەج کە بەڕێککەوتن ، لە پرس وپەیوەندییە سیاسیەکانی دوو وڵات جیاکراوەتەوە، هیچ چەشنە دانوستانێک لەبوارێکی دیکەدا لەنێوان دوو وڵات لەئارادانییە.
موسەوی وتی: سیاسەتی ڕاگەیێندراو و کردەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی دراوسێکان تەواو ڕوون و داڕێژراو لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی بەرامبەر، دراوسێتی شیاو و ئاشتیانە هاوڕێ لەگەڵ هاوکاری و وتووێژەو هەموو دراوسێکانی ئێران کە واقع بینانە، راستییەکان وگۆڕانکارییە ناوچەیی و جیهانیەکان لەبەرچاو دەگرن، لە ئەولەویەتی پەیوەندیی سازندە هاوڕێ لەگەڵ ڕێزگرتنی بەرامبەر دان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها ڕایگەیاند: عەرەبستانی سەعودی وڵاتێکی گرینگ لەناوچەیە کە لەساڵانی رابردوودا کەوتە ئاراستەیەکی نەشیاو بەڕەوتێکی نەگونجاو و هەر ئەوەش قەیران و کێشەو گرفتی زۆری لەناوچەدا دروست کرد.
وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران هیوای خواست؛ عەرەبستان بگەڕێتەوە ئاراستەی خێرومەندیی راستبێژانە بۆ گەلانی ناوچەو لەو بارودۆخەدا کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک هەمیشە، ئامادەی هاریکاری لەگەڵ ئەو وڵاتەیە لە چوارچێوەی هاوکارییە ناوچەیی و دوو قۆڵییەکان.