داکۆکیی رووسیا لە دەسپێشخەریی ئێران بۆ نەهێشتنی کێشەو گرژیی لە کەنداوی فارسدا
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا داکۆکیی ئەو وڵاتە لە گەڵاڵەی تاران بۆ ئیمزای پەیمانی قەدەغەی دەسدرێژیکاری لەگەڵ وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس، ی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "سێرگئی لاڤرۆف" رۆژی دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەشی لەگەڵ "برونۆ رۆدریگرز"ی وەزیری دەرەوەی کوبا لە مۆسکۆ وتی: رووسیا دەسپێشخەریی پێشنیارکراوی ئێران بۆ ئیمزای پەیمانی قەدەغەی دەسدرێژکاری لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی فارس بەدروست و بەجێ و ڕێ دەزانێ و ئەو پەیمانە یەکەم هەنگاوە بۆ کێشەسڕینەوە لەکەنداوی فارسدا.
لاڤرۆف وتی: بڕیاری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناردنی هەزار و ٥٠٠ سەرباز بۆ کەنداوی فارس، مەترسیی تێکهەڵچوون لەناوچەدا پەرە پێ دەدا.
"محەممەد جەواد زەریف' وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی یەکشەممە لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەشی لەگەڵ هاوشانە عێڕاقییەکەی لە بەغدا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە تاران خوازیاری دامەزراندنی باشترین پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارسە، وتی: ئێران پێشنیاری جۆراوجۆری بۆ ئیمزای پەیمانی قەدەغەی دەسدرێژکاریی لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس خستووەتەڕوو کە ئەو پێشنیارانە هەروا لەسەر مێزە.