وڵامی ئێران لە حاند قسەکان وتاوانپاڵدانەکانی وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە کۆبوونەوەی جەددە
سەرۆکی لیژنەی نوێنەرایەتی ئێران لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی هاوکاری ئیسلامی ،تاوانپاڵدانەکانی وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕەدکردەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوە، "ڕەزا نەجەفی" بەڕێوە بەری گشتی ئاشتی و ئاسایشتی نێو دەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەو سەرپەرشتی لیژنەی ئێران لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی هاوکاری ئیسلامی لە کاردانەوە بە تاوانپاڵدانەکانی "ئیبراهیم ئەلعەساف" وەزیری دەرەوەی عەرەبستان کە ئێرانی بە خۆوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکە تۆمەتبارکردبوو، گوتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بوختانەکانی وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بە ڕەتکراوە دەزانێ.
نەجەفی گوتی: کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو یەکێ لە بناغەدانەرانی ڕێکخراوەی هاوکاری ئیسلامی هیوادارە کۆبوونەوەی جەددە کە لەمانگی مۆبارەکی ڕەمەزان دا بەڕێوە دەچێت، ببیتە هۆی هێزمەندیی یەکێتی ئۆمەتی ئیسلامی وسەرنجی خۆی بداتە بابەت و مەسەلەکانی سەرەکی و ئەولەویەتی جیهانی ئیسلام یانی مەسەلەی فەلەستین.
لە دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕێکخراوەی هاوکاری ئیسلامی لە جەددەی عەرەبستان، بە ڕاگەیاندنی پەیوەسبوونی ئێران بە کۆدەنگیی لەبارەی بەڵگەنامەکانی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە بەمەبەستی ڕاگەیاندنی هاودەنگیی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین، ئێران بە فەرمی و نووسراوە ڕوو لە نووسینگەکەی ئەم ڕێکخراوەیە ڕایگەیاندووە بەشگەلێکی ئەو بەڵگانە وا ڕژێمی زایۆنی بە فەرمی دەناسێ ڕەتدەکاتەوە ھەتا وەک بەڵگەیەکی فەرمیی دانیشتنەکە تۆمار بکرێت.