ڕاوێژکاری فەرهەنگیی ئێران لە سوریا : پشتگری لە فەلەستین سیاسەتی نەگۆڕی ئێرانە
ڕاوێژکاری فەرهەنگیی ئێران لە سوریا پشتگری لە فەلەستینی وەک سیاسەتی نەگۆری کۆماری ئیسلامی ئێران لەمەڕ پشتگری هەمەلایەنە لە خەڵکی مەزلوومی فەلەستین زانی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،"ئەبۆلفەزل ساڵحی نیا"ڕاوێژکاری فەرهەنگیی ئێران لە سوریا لە سەرووبەندی رۆژی جیهانیی قۆدس گوتی: ئیمام خومەینی (رە) بە ناودێرکردنی دوایین هەینیی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بەناوی ڕۆژی جیهانیی قۆدس، فەلەستینی وەک یەکەم مەسەلەی جیهانی ئیسلام و واوەتر لە سنووری جۆگرافیایی و سیاسی و ڕەگەزی کە ئازادیخوازانیی جیهان داکۆکی لێوە دەکەن زانیوە.
ساڵحی نیا گوتیشی:فەلەستین چل ساڵە دوای ڕاگەیاندنی ڕۆژی جیهانی قۆدس، ئەستەمترین ڕۆژەکان تێپەڕدەکات و بەگەڵاڵەی سەودای سەدە کەوتۆتە بەرئامانج.
دوایین هەینیی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لەسەردەستپێشخەریی ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامی ئێران وەک رۆژی جیهانی قۆدس ناودێر کراوە.
ڕێپێوانی رۆژی جیهانی قۆدس،سبەێنێ ،هەینی ٣١ـی مای ٢٠١٩ ڕێککەوتنی ٢٥ـی ڕەمەزانی ١٤٤٠ مانگی،هاوکات لەگەڵ ئێران لە وڵاتانی دیکەی جیهانیش بەڕێوە دەچێت.