وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە: بۆختان دانی عەرەبستان لەدژی ئێران بەردەوام بوونی شێوازی هەڵە ونادروستی ڕابردوویە
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران قسەکانی پاشای ڕژێمی سەعودی لە بۆختان دان لە کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەردەوام بوونی شێوازی هەڵە ونادروستی ڕابردوو و هەڵاتن لە کێشە گەلێک زانی کە سیاسەتە هەڵەکانی عەرەبستان لە ناوچەی بە دی هێناون.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتیی زانیاری گەیاندن ووتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە سەیید عەباس موسەوی" وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە وتی: عەرەبستان بە نەبوونی تێگەیشتنی دروست لە گوڕانکاریەکانی ناوچە بە سیاسەتێکی دامەزراولەسەر میلیتاریستیوو قەیران چێکردن وگرژی نانەوە سامانی خەڵکەکەیووناوچەکەی کردوەتە گیرفانی وڵاتانی بیانیەوە. وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران هیواداری دەربڕی: عەرەبستانی سەعودی لە ڕێگایەکی هەڵە کە بێجگە لە شەڕ وکاولکاریی لە ناوچە هیچی بەدواوە نابێت ، پاشگەز بێتەوەووازلەو سیاسەتە چەوتانە بێنێت وبە هەنگاوهەڵگرتنی متمانە بەدی هێنەر، سیاسەتی تازە ونوێی بە پێی وتووێژ وهاوکاری بۆ کەم کردنەوەی ئاڵوزیەکانی ناوچە پێوشوێن بگرێت. موسەوی وتی: بەدڵنیاییەوە کۆماری ئیسلامی ئێران لەم ڕێکارە نوێیە پێشوازی دەکات. " محەممەد بن سەلمان " پاشای عەرەبستان ئەم دواییە لە بیروڕادەربڕێنێکی بێ پایە وبنەڕەت لەدژی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ ڕوداوی پەلامار بۆ سەر نەوت هەڵگرەکان لە دەریایی عومان بەبێ دانی هەرجۆرە بەڵگە وهۆیەک لە هاوڕی یەتی کردنی تۆکمە وتەواو لەگەڵ ئەمریکا ئیدعای کرد: ئێران پەلاماری کردە سەر دوو نەوت هەڵگر لە دەریای عومان /..