سەفەری لیژنەی پەرلەمانی ئێران بۆ مۆسکۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i364769-سەفەری_لیژنەی_پەرلەمانی_ئێران_بۆ_مۆسکۆ
لیژنەی پەرلەمانی ئێران لە ڕەوتی بەشداریی کردن لە دووهەمین کۆبوونەوەی مێودەوڵەتی پەرەی سیستێمی پەرلەمانی(پەرلەمانتاریسم) سەردانی مۆسکۆی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 30, 2019 11:42 Asia/Tehran
  • سەفەری  لیژنەی پەرلەمانی ئێران بۆ مۆسکۆ

لیژنەی پەرلەمانی ئێران لە ڕەوتی بەشداریی کردن لە دووهەمین کۆبوونەوەی مێودەوڵەتی پەرەی سیستێمی پەرلەمانی(پەرلەمانتاریسم) سەردانی مۆسکۆی کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مەجلیس،""مەسعوود پزشکیان" جێگری یەکەمی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ئەمرۆ(یەکشەممە) لە سەرووی لیژنەیەک لە ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئاسایشتی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی ئێران و گرووپی دۆستایەتی پەرلەمانی ئێران وڕووسیا لەسەر بانگێشتنی"ویاچسلاو ولۆدین" سەرۆکی دوومای دەوڵەتی رووسیا سەردانی مۆسکۆ کرد.

 کۆبوونەوەی نێو دەوڵەتی پەرەی سیستێمی پەرلەمانی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە سبەینی(دووشەممە) بە ئامادەبوونی سەرۆکانی پەرلەمانەکان، لیژنەکانی پەرلەمانی و کارناسانیی پتر لە ١٤٥ وڵات و ڕێکخراوەکانی پەرلەمانی نێو دەوڵەتی لە سەرانسەری جیهان لە مۆسکۆ دا بەڕێوە دەچێت.

وتوویژی یاسادانەران بۆ دەستەبەری ئاشتی و پاوەجێی، یاسادانان و چوارچێوەکانی مافەوانی بۆ داهاتووی دیجیتاڵ و هاوکارییەکانی نێوان پەرلەمانەکان لە وینەی پرسگەلێکە کەلەم کۆبوونەوەیە دا دەخرێتە بەرباس و لێکدانەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە،جێگری یەکەمی سەرۆکی مەجلیسی ئیسلامی ئێران لەم سەفەرە دیدارەکان و وتووێژەکانی دوو قۆڵی و چەند لایانەی لەگەڵ سەرۆک لیژنەکانی بەشداربوونی کۆبوونەوەی نێو دەوڵەتی پەرەی سیستێمی پەرلەمانی و ژمارێک لە کاربەدەستان و بەرپرسانی پەرلەمانی و دەوڵەتی ڕووسیا لەبارەی پێوەندییەکانی دوو قۆڵی و ڕیگاکانی پەرەی پێوەندییەکانی  نێوانیان دەبێت.