ئاب 04, 2019 16:37 Asia/Tehran
  •  دەس بەکار بوونی چوارەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی  مافی مڕۆڤی ئیسلامی لە تاران

چوارەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی مافی مڕۆڤی ئیسلامی بە ئامادە بوونی کارناسانی ئێرانی و ژۆمارێک لە زانستوەرانی وڵاتانی ئیلامی ڕۆژی یەکشەمە لە تاران دەستی بەکار کرد .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵنێری  ڕادیو تەلەفیزیونی  ئێران   خۆش کردنی بوارێکی  زانستی بۆ دەرباز بوون  لە  وتووێژی مافی مڕۆڤی ڕۆژئاوایی  و مەودا گرتن  لە هەڵس و کەوتی  ناچالاکانە لە گەڵ  ئەو پرسە و بوار خۆش کردن بۆ دەس ڕاگەیشتن بە ئولگووی ئیسلامی  مافی مڕۆڤ لە سەر بنەمای  دادگەری و کەرامەتی  ئینسانی  لە  ئامانجەکانی  بە ڕێوە بردنی  ئەو  دانیشتنەیە .  پێنجی  ئووت  لە  ساڵی 2008 بە پێی  پێشنیاری  ئێران  و پەسەند کرانی لە ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی وەک ڕۆژی مافی مڕوڤی ئیسلامی  و کەرامەتی ئینسانی  ناودێری  کراوە . ئەم ڕۆژە  وەبیرهێنەرەوەی  پەسەن کرانی  ئاگادارینمەی  مافی مڕۆڤ لە ڕوانگەی  ئیسلام  لە ڕێکخراوی هاوکاری  ئیسلامی  لە پ ێنجی  ئووتی  ساڵی 1990 ە .  وڵاتانی  ئیسلامی  لەو ڕۆژەدا  بۆ یەکەمین  جار  توانیان  لە چوارچێوەی   بەڵگەیەکی  هاوشێوە بەڵگەگەلی مافەوانی نێونەتەوەیی  هاوچەرخ  ڕوانگەی  ئیسلامی  لە بواری  مافی مڕوڤەکان  و بەڵێنەکانی  دەوڵەتانی  ئیسلامی  لەو بارەوە    بە شێوازی مافەوانی بەیاننامەیک  تۆمار بکەن .

سەرپەیڤ