پەردە لادان لە تازەترین مووشەکی کرۆزی بەرهەمی ئێران دە پێشانگای کەش هەوای ڕووسیا
تازەترین مووشەکی کرۆزی بەرهەمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوی "مۆبین" لەپێشانگای هەوا فەزای ڕووسیا ماکسی ٢٠١٩ پەردەی لەسەر لادراوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،مووشەکی کرۆزی"مۆبین" بە بۆردی ٤٥٠ کیلوموتر،٦٧٠ کیلوگرام کێشیەتی و دەتوانی تا ئاستی ٤٥ هەزار فووت بەرزبێتەوە.
پێشانگای نێو دەوڵەتی هەوا فەزای ڕووسیا بەناوی ماکس-٢٠١٩ بە ئامادەبوونی ئێران و ١٦ وڵاتی دیکە لە ڕووسیا لەئەمڕۆ(سێشەممە)لە شاری ژۆکوفسکی لە رۆژهەڵاتی مۆسکۆ دەستی بەکار کرد. لەم پیشانگایە کە تایەکی دیسەمبەر بەرپایە، پتر لە ٣٤٠ بەشگە لە وڵاتانی جۆر بە جۆر ئامادەن و دوایین دەستکەوتی هەوایی و فەزایی خۆیان بۆ نومایش دادەنێن.
بە گوتەی سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشەسازی هەوا و فەزای ئێران ،لە یانەی ئێران، نموونەیەک فڕۆکەی جێتی فێرکاری، چەند نموونە فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی نزیک فڕ و دوورە فڕ وچەند نموونە ماتۆری فڕۆکە ئاراستە کراوە.