سەردانی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ بنکەی دەریایی ناوچەی شانگھای
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i368566-سەردانی_سەرۆکی_ئەرکانی_گشتیی_ھێزە_چەکدارەکانی_ئێران_بۆ_بنکەی_دەریایی_ناوچەی_شانگھای
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بە پێی بانگێشتنی سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی سوپای چین سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە ، بنکەی دەریایی ناوچەی شانگھایی بەسەر کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2019 11:25 Asia/Tehran
  • سەردانی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ بنکەی دەریایی ناوچەی شانگھای

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بە پێی بانگێشتنی سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی سوپای چین سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە ، بنکەی دەریایی ناوچەی شانگھایی بەسەر کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرداری سەرلەشکر «موحەممەد باقری» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێڕای بەسەر کردنەوەی کەرەستەو ئاوگەڕەکانی بنکەی دەریایی ناوچەی شانگھای، لەگەڵ سەرکردەو کارگێڕانی دەم بنکە دەریاییەش وتووێژی کرد.

سەرلەشکر باقری دوای ئەم بەسەر کردنەوەیە لە ئاھەنگێکی شێودا کە لە لایەن سەرکردەی سەربازیی شانگھایەوە ئامادە کرا بوو، بەشداریی کرد.

سەرداری سەرلەشکر «موحەممەد باقری» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە گەییشتە پیکەن.

دیدار لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی سوپا، جێگری سەرۆکی لێژنەی سەربازی، سەرۆکی زانکۆی بەرەڤانیی نیشتیمانیی چین و وتاردان لە نێو ئاپۆڕەی مامۆستایان و خوێندکارانی ئەم زانکۆیە لەو بەرنامانەی گەشتەکەی سەرلەشکر باقری بۆ پیکەن بووە.