کانونی یه‌که‌م 22, 2019 15:43 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندراوی نوێنەری کەمایەتییە ئایینی یەکان سەبارەت بە  شەرمەزارکردنی بریارنامەی مافی مرۆڤی دژی ئێران

نوینەری کەمایەتیە ئایینی یەکانی پارلمانی ئیسلامی ئێران بڕیارنامە مافی مرۆڤیەکەی بەدژی ئێرانیان شەرمەزار کردو داواشیان لە دەزگای دیپلۆماسی وڵاتیش کرد،هاوکات لەگەڵ چاودێری هەڵوێستی وڵاتانی دوژمنکار،پیلانی دژی ئێرانیان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دا پووچ بکاتەوە.

لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان،بریارنامەکانیی لیژنەی سێهەمی ئەم کۆگەیە لە دەستووری کار دانرا،یەکێ لە وان، بڕیارنامەی مافی مرۆڤی دژی ئێران بوو کە لە لایەن کەنەداوە ئاراستە کراوە. نوینەرانیی ئاشوورییەکان،کەلیمییان،زەرتەشتییان،مەسیحییەکانی ئەرمەنی باکوور و باشووری ئێران لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئەمڕۆ یەکشەممە لەبەیاننامەیەک ڕایان گەیاند، بڕیارنامەی مافی مرۆڤی دژی ئێران ئەگەر چی لە ڕواڵەت دا ناوەڕۆکی مافی مرۆڤی هەیە،بەڵام ماکی ئەم بەیاننامەیە بەتەواوەتی سیاسییە و وەکوو ئامرازی گوشار بە ئامانجگەلێکی ستراتژیک لە دژی ئێران هاتۆتە ئاراوەو و بەڕێوە دەچێت.

نوێنەرانی کەسایەتییەکانی دینی مەجلیسی رای ئیسلامی ئێران ئەم بڕیارنامەیەی وەکوو کەڵک وەرگرتنی  ئامرازیانە لە چەمک و مانای مافی مرۆڤ و ستراتژیای پاوانخوازانە و دوژمنکارانە زانیوە کە جارێکی دیکە هاوکات لەگەڵ بەکار گرتنیی کەشو پێوانیی چەند لایانە هەوڵ ئەدات بۆ تەریک خستنەوەی نێودەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران. 

سەرپەیڤ