ڕۆحانی : ئێران لادان لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی پێ قەبووڵ ناکرێت
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە تاران قەت لادان لە بڕیارنامەی٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێ قەبووڵ ناکرێت،وتیشی: مافی ڕەوای ئێڕانە کە بەم زووانە لە چوارچێوەی ئەم بڕیارنامەیەدا بایکۆتی چەکەمەنیی لە سەر ھەڵگیرێت.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت وێڕای ئاماژە کردن بە پەلەقاژەی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیی سەرئێران وتیشی: ھەڵگیرانی بایکۆتی چەکەمەنی لە سەر ئێران لەوبەشە دانەبڕاوانەی ڕێککەوتنی بەرجامە.
ڕۆحانی پێی داگرت: ئەگەر بڕیار وابێت بایکۆتی چەکەمەنی بە ھەر ناوێکەوەو لە قەواخی ھەر میکانیزمێکدا بگەڕێتەوە، سەرکردەکانی وڵاتانی چوار کۆ یەک دەزانن کە چ شوێنھاتێکی نالەباری بۆیان دەبێت.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران ئەگەر چەکێک چێ بکات و یان بیکڕێت، ئەو چەکە بۆ بەرەڤانی کردن لە گەلان دەبێت، وتیشی: چەکی ئێران ئاوکردن بە سەر ئاگردایەو ناھێڵێ شەڕێک ھەڵگیرسێت.
ڕۆحانی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە ساڵگەڕی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام وتی: ئەمریکا لە ھەشتەمی مای ٢٠١٨ دا لەژێر گوشاری توندئاژۆ نێوخۆییەکان و پاڵەپەستۆی ئیسرائیل و عەرەبستان و لەبەر جەھرکردنی «داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ «باراک ئوباما»ی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە، کارێکی زۆر گەمژانەی کردو بەشێوەی یەک لایەنە لە بەرجام کشایەوە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکییەکان لە یەک و دوومانگ لەمەوبەر لە خەوی خەفڵەت ڕاچەنیون و بەوەیان زانیوە کە کە چ ھەڵەیەکی گەورەیان کردووە، وتیشی: ئەمریکا لە پرسی بەرجام نە ڕێگای پاشگەزبوونەوەی بۆ ماوەو نە ڕێگای بەرەوپێش ڕۆییشتن.
ڕۆحانی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ، بۆ ئەمریکییەکان ئیدی بەرجامێک لە کاردا نییە،وتیشی: مەگەر ئەوەی کە ئەمریکییەکان ھەمیسان بێنەوەو داوا بکەن و ئینجا تەواوی ئەندامان قەبووڵی کەن و ھەڵەکانی ڕابردوو ساغ کەنەوەو تەواوی بایکۆتەکان وەلا بنێن کە دیارە ئەوەش ھەل و مەرجێکی تایبەتیی دەوێت.