روحانی : ئێران بە تەواوەتیی پشتگری لە حکومەتی عێراق دەکات
سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە : ئێران وەک ھەمیشەلە حکومەتی عێراق بۆ سەرکەوتنەکانی لە بەرژەوەندیی ئەم وڵاتە بە تەواوەتیی داکۆکیی دەکات .
حەسن روحانی لە وتووێژێکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە سەربەخۆیی ، سەقامی سیاسیی ، سەروەریی نیشتمانیی و یەکپارچەیی ئەم وڵاتە بۆ ئێران زۆر گرنگە ، ھیوای خواست : پێوەندیی برایانەی تاران و بەغدا زیاتر لە جاران پەرە بستێنێ .
روحانی بە ئاماژە بە پێویستیی دابین بوون و دامەزرانی ئاشتیی لە ناوچەکەدا گوتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک چۆن لە خەباتی دژی داعش لە تەنیشت گەلی عێراقدا بوو ، ئێستاش بۆ دابین بوونی سەقام و پێشکەوتنی عێراق بە ھەموو تواناوە لە تەنیشت حکومەتی ئەم وڵاتەدایە .
سەرۆک وەزیرانی عێراقیش کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە وڵاتی دوست و برادەری عێراق ناوبرد و گوتی : بەغدا یارمەتیەکانی ئێران بۆ دابین کردنی سەقام و ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی داعش قەت لە بیر نەکات .
ئەو ھەروەھا وێڕای پێداگری لەسەر پەرەی پێوەندیی بازرگانی و ئابوریی دوو وڵات ، کرانەوەی دەروازە سنووریەکانی بە مایەی رۆنەقی ئابووریی دوو وڵات زانی .