May 12, 2020 22:51 Asia/Tehran
  • لَیْلَةُ الْقَدْرِ خَیْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ

شەوی قەدرئەو شەوەیە کە بەدرێژایی ساڵ شەوێک بە باشی و فەزیلەت و گەورەیی ئەم شەوە لە ئارادا نییە.

ھەرچەشنە کردارێکی ئەرێنی و چاکەکارانە لەم شەوەدا لە ھەزار مانگ باشترە و تەقدیری کاروباری ساڵ ئالەم شەوەدا دیاری دەکرێت و فریشتەکان و ڕۆح کە ئەعزەم و گەورەی فریشتەکانی ئیلاھییە لەم شەوەدا بە ئیزنی پەروەردگاردا ئەبەزن.

وشەی قەدر چەمک و واتای جۆربەجۆری ھەیە وەکوو قودرەت و دەستەڵات و یاخود قەدەر و ئەندازە،یان یەکسان بوونی شتێک لەگەڵ شتێکی دیکەدا بەبێ کەم و زۆر، بەڵام ئەمەی کە کامەشەوی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز شەوی قەدرە جیاوازیی بیروڕا زۆرە. بەڵام ئەوەی کە لەگەڵ سوننەتی پێغەمبەری سەردار یاخودڕیوایاتی ئیمامانی مەعسوم(ع) دا یەک دەگرێتەوە ئەمەیە کە  شەوی قەدر لە دەھەی کۆتایی مانگی ڕەمەزان دایەو وەک دەیگێڕنەوە یەکێک لە شەوەکانی ١٩ یان بیست و یەک و بیست و سێ یەو ئینجا وەک دەڵێن لەنێو ئەم سێ شەوەش دا شەوی ٢٣ ھەگەری زیاترە کە شەوی قەدر بێت. لە بارەی فەزیلەتەکانی شەوی قەدرەوە دەبێ بڵێین کە شەوی قەدر شەوی دابەزینی یەکسەرەو وێگڕای قورئانی پیرۆز لە بیت المعمورە کە بەشێوەی بەرەبەرە ماوەی ٢٣ ساڵ بەسەر دڵی موبارەکی پێغەمبەردا دابەزیوە. لە شەوی قەدردا دەرکەکانی دۆزەخ دادەخرێن و دەرکەکانی بەھەشت دەکرێنەوەو شەیتان ئالەم شەوەدا ھەتا ئەنگوتنی بەیانی خۆی دەرناخات و دەرکەکانی ئاسمان ڕەحمەتی ئیلاھی لە ڕووی بەندەکانی دەکرێتەوەو بەگشتی ئەم شەوە شەوی قەبووڵ کرانی کارو کردەوەی خێروخێرومەندانەوعیبادەتی پاک­ و نیازپاکانەیە. خوداوەندی تاقانە پاداشتی خێری ھەموو لایەکمان بداتەوە.

سەرپەیڤ