روحانی : سەقامی سیاسی لە عێراق بۆ ناوچەکە گرنگە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی رەزامەندیی لە پێکھاتنی کابینەی نوێی عێراق گوتی : سەقامی سیاسیی لە عێراق بۆ ناوچەکە گرنگە و بێگومان ئەم پرۆسەیە پێشەکیی گەڕانەوەی ڕۆڵی دیاری ئەم وڵاتە لە ناوچەکەدا دەبێ .
حەسەن روحانی رۆژی دوشەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ بەرھەم ساڵح سەرۆکی عێراق ، وێڕای پیرۆزبایی کردنی بەروەختی گەیشتنی جەژنی رەمەزان ، سیاسەتی بنەمایی تارانی بەھێزکردنی پێوەندیی نێوان دوو وڵات و ھاریکاریی ھەمەلایەنە لە گەڵ بەغدا زانی و گوتی : ئێران وەک رابردوو لە تەنیشت گەل و حکومەتی عێراقدا دەبێ و خوازیاری پارێزرانی سەروەریی عێراق و دەسوەرنەدانی دەسەڵاتە بیانیەکان لە چارەنووسی گەل و حکومەتی ئەم وڵاتەدایە .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەشەی پێوەندیی و ھاریکاریی ئابوریی ئێران و عێراقی بە گرنگ دانا و گوتی : دەبێ ھەوڵ بدەین ئاڵووێری تیجاریی نێوان دوو وڵات بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروسیتەکان لە ھەموو سنوورە ھاوبەشەکان بگەڕێتەوە باری جاران .
بەرھەم ساڵحیش وێڕای پیرۆزبایی کردنی جەژنی رەمەزان ، پێوەندیی تاران و بەغدای لە ئاستێکی باشدا زانی و جەختی کردەوە لەسەر ھەوڵی ھەمەلایەنەی بەرپرسانی ئێران و عێراق بە ئاڕاستەی قوڵکردنەوەی زیاتری پێوەندی و ھاریکاریەکان .
سەرۆکی عێراق گوتیشی : ناوچەی رۆژھەڵاتی ناڤین بەرگەی قەیرانی نوێ ناگرێ و لەم روانگەوە دەسوەردانی بیانیەکان لە ناوچەکە دەبێ خێرا کۆتایی بێت .