تخت ڕەوانچی: بانگەشەی ئەمریکا لەمەڕ بەشداربوونی لە ڕێککەوتنی بەرجام دا جێی پێکەنینە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i381573-تخت_ڕەوانچی_بانگەشەی_ئەمریکا_لەمەڕ_بەشداربوونی_لە_ڕێککەوتنی_بەرجام_دا_جێی_پێکەنینە
نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بانگەشەی ئەمریکا لە بارەی بەشداربوونی لە ڕێککەوتنی بەرجامی نەک ھەر بەجێی پێکەنین ،بەڵکو بە نابەجێش زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 28, 2020 17:25 Asia/Tehran
  • تخت ڕەوانچی: بانگەشەی ئەمریکا لەمەڕ بەشداربوونی لە ڕێککەوتنی بەرجام دا جێی پێکەنینە

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بانگەشەی ئەمریکا لە بارەی بەشداربوونی لە ڕێککەوتنی بەرجامی نەک ھەر بەجێی پێکەنین ،بەڵکو بە نابەجێش زانی.

«مەجید تەخت ڕەوانچی» نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە توییتێکدا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە دوو ساڵ لەمەوبەر «داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کۆتایی بە بەشداریی ئەم وڵاتە لە بەرجام دا ھێنا، نووسی: ئێستاکە ، لە درێژەی پێشێل کرانی ڕێکەوتنی بەرجام و بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت، «مایک پەمپێئۆ»ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەپاندنی زیانبایی بەسەر تەنانەت ڕاپەڕاندنی بڕگە ناڤۆکییەکانی بڕیارنامەکەش، دوایین زەبری تێسرەواند.

«مایک پەمپێئۆ»ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە لە دوو پەیامی توییتێڕیی جیاجیادا نووسی: ئەمریکا بەخششە بایکۆتییەکانی ھاوپەیوەند بە ڕێککەوتنی بەرجام ھەڵدەوەشێنێتەوەو دوو ئێرانیش ھەر لە پەیوەندی لەگەڵ بەرنامەی ناڤۆکی دا بایکۆت دەکات.

«داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مای ٢٠١٨ بە شێوەی یەک لایەنە وێڕای پێشێل کردنی بەڵێنمەندییەکانی واشێنگتۆن لە بارەی بەرجامەوە، وڵاتەکەی لەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە کشاندەوەو گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ڕاگەیاند.