دژایەتی کردنی ئێران لە گەڵ بڕیاری رێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان لە بارەی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i383683-دژایەتی_کردنی_ئێران_لە_گەڵ_بڕیاری_رێکخراوی_قەدەغەی_چەکە_شیمیاییەکان_لە_بارەی_سوریا
نوێنەر و باڵوێزی ھەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان لە ھۆلەند ، بڕیاری ئەم دواییانەی ئەم رێکخراوەیە لە دژی سوڕیای ناڕێک و بە پاڵنەری سیاسی و قەبوڵنەکراو زانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 11, 2020 14:06 Asia/Tehran
  • دژایەتی کردنی ئێران لە گەڵ بڕیاری رێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان  لە بارەی سوریا

نوێنەر و باڵوێزی ھەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان لە ھۆلەند ، بڕیاری ئەم دواییانەی ئەم رێکخراوەیە لە دژی سوڕیای ناڕێک و بە پاڵنەری سیاسی و قەبوڵنەکراو زانی .

94 مین دانیشتنی ئەنجوومەنی کارگێڕیی رێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان رۆژی پێنجشەممە لە کاتێکدا  کۆتایی بە کاری خۆی ھێنا کە لەم دانیشتنەدا ، بڕیاری ھەندێ وڵات لە دژی سوریا لە ژێر ناوی ( راگرتن و کەڵکوەرگرتن لە چەکی شیمیایی لە  لایەن سوریاوە) بە 29 دەنگی ئا و 9 دەنگی بێلایەن و 3 دەنگی نای ( روسیا و چین و ئێران ) واژۆکرا . 

بە پێی راپۆرتی رۆژی شەممەی ئێرنا ، عەلیڕەزا کازمیی  ئەبەدیی باڵوێز و نوێنەری ئێران لە رێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان وێڕای رەخنەگرتن لە راپۆرتی لاگرانە و بە پێچەوانەی واقعی  تیمی لێکۆڵینەوەی رێکخراوەکە لە دژی سوریا ، ئەم کارە بە ھەنگاوێک زانی بە ئاڕاستەی بە سیاسی کردنی ئەم رێکخراوەیە و ناکۆکی نانەوە لە نێوان ئەندامان و جەختی کردەوە : ئەم بڕیارە ، ھەوڵەکانی سوریا لە ھاریکاری کردنی رێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی کە لە راپۆرتەکانی سکرتێری گشتیی ئەم رێکخراوەیەشدا ئاماژەی پێکراوە پشتگوێ خستووە .