موسەوی : لە کاتی خۆیدا وڵامی ئەمریکا ئەدەینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i384346-موسەوی_لە_کاتی_خۆیدا_وڵامی_ئەمریکا_ئەدەینەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە هەوڵی مەترسیداری ئەمریکا دژی فڕۆکە موسافرییەکەی ئێران هەرەشەیەکی تیرۆریستی بوو، وتی: ئێمە لە کاتی خۆیدا وەڵام ئەوان دەدەینەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 27, 2020 13:38 Asia/Tehran
  • موسەوی : لە کاتی خۆیدا وڵامی ئەمریکا ئەدەینەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە هەوڵی مەترسیداری ئەمریکا دژی فڕۆکە موسافرییەکەی ئێران هەرەشەیەکی تیرۆریستی بوو، وتی: ئێمە لە کاتی خۆیدا وەڵام ئەوان دەدەینەوە.

سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند: هەوڵی مەترسیداری ئەمریکا دژی فڕۆکە موسافریەکەی ئێران لە کاتی خۆیدا وەڵام دەدەینەوە.

ناوبراو سەبارەت بە نزیک بوونەوەی فڕۆکەی ئەمریکی بە فڕۆکەی ماهان وتی: ئەمریکییەکان هەموو جۆرە چەتەگەریەک تاقی دەکەنەوە. ئەو هەوڵە مەترسیدارە کە ئەوان دژی فڕۆکە موسافرییەکەی ئێمە ئەنجامیان دا هەڕەشەیەکی تیرۆریستی بوو کە بە پێچەوانەی هەموو یاسا مافی و نێودەوڵەتییەکانە.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی گوتیشی : وەزارەتی دەرەوە بە بە یارمەتی رێکخراوی فڕۆکەوانیی وڵات، لێژنەی هێزە چەکدارەکان و دەسەڵاتی داد هەموو هەوڵەکانی خۆیان دەخەنە گڕ بۆ پەشیمان کردنەوەی ئەمریکا. هەندێک هەوڵ ئەنجامدراوە کە سکاڵای نوێنەرایەتی ئێران لەلای نەتەوە یەکگرتووەکان یەکێک لە ئەوانەیە و هەندێ هەوڵی دیکە خەریکین دەدەین و پاش گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی لە بواری مافەوانییەوە شوێنگیری دەکەین. ئێمە لە کاتی پێویست دا وەڵامی ئەوان دەدەینەوە.